سەردێری پرسیار:ئایا لە سوجدە هەردوو دەستەکانت لە کوێ دادەنێیت؟

بەرواری دانان :2020-02-27 کۆدی پرسیار:1810

پرسیار:

پرسیار: ئایا لە سوجدە هەردوو دەستەکانت لە کوێ دادەنێیت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە هەردوو دەستەکانت بەرامبەر شانەکانت دابنێی یان بەرامبەر هەردوو گوێیەکان لە کاتی سوجد بردن، کە ئەمە وتەی مالکی و ابن قدامە و ابن باز و ابن عثيمين، بەڵگە:

(۱)عن أبي حُمَيدٍ السَّاعديِّ رضيَ اللهُ عنه، وهو يَحكي صلاةَ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (ثم ركَع فوضَع يدَيْهِ على رُكبتَيْهِ كأنَّه قابضٌ عليهما، ووتَّرَ يدَيْهِ فتجافى عن جَنبَيْهِ، قال: ثم سجَدَ فأمكَنَ أنفَه وجبهتَه، ونحَّى يدَيْهِ عن جَنبَيْهِ ووضَع كفَّيْهِ حَذْوَ مَنْكِبَيْهِ، ثم رفَع رأسَه حتَّى رجَع كلُّ عَظْمٍ في موضعِه، حتَّى فرَغَ، ثم جلَس فافتَرَش رِجْلَه اليُسرى، وأقبَل بصدرِ اليُمنى على قِبْلتِه، ووضَع كفَّه اليمنى على رُكبتِه اليُمنى، وكفَّه اليُسرى على رُكبتِه اليُسرى وأشار بأُصبُعِه) أخرجه أبو داود (734) واللفظ له، والترمذي (293)، وابن خزيمة (640) قال الترمذيُّ: حسن صحيح، وصححه ابن العربي في ((عارضة الأحوذي)) (1/331)، والألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (734).

(۲)عن وائلِ بنِ حُجْرٍ رضيَ اللهُ عنه، قال: (صلَّيْتُ مع رسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فكان إذا كبَّر رفَع يدَيْهِ ثم التحَفَ، ثم أخَذ شِمالَه بيمينِه، وأدخَل يدَيْهِ في ثوبِه، فإذا أراد أنْ يركَعَ أخرجَ يدَيْهِ ثم رفَعهما، وإذا أراد أنْ يرفَعَ رأسَه مِن الرُّكوعِ رفَع يدَيْهِ ثم سجَدَ، ووضَع وجهَه بين كفَّيْهِ وإذا رفَع رأسَه مِن السُّجودِ أيضًا رفَع يدَيْهِ حتَّى فرَغَ مِن صلاتِه) رواه أبو داود (723)، وأحمد (4/317) (18886)، الطبراني (22/28) (61). احتج به ابن حزم في ((المحلى)) (4/92)، وذكر ثبوته ابن عبد البر في ((التمهيد)) (20/71)، وقال ابن حجر في ((التلخيص الحبير)) (1/367أصله في مسلم، وصححه الألباني في ((صحيح سنن أبي داود)) (723).

(۳)عن وائلِ بنِ حُجرٍ: (أنَّه رأى النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم رفَعَ يَدَيه حين دخَلَ في الصَّلاةِ كبَّرَ- وصَفَّ همَّامٌ حِيالَ أذُنَيه- ثم التحَفَ بِثَوبِه، ثم وضعَ يَدَه اليُمنى على اليُسرى، فلمَّا أراد أن يركَعَ أخرَجَ يَدَيه مِن الثَّوبِ، ثم رفَعَهما، ثم كبَّرَ فركَع، فلما قال: سَمِعَ اللهُ لمِنَ حَمِدَه رفَعَ يَدَيه، فلما سجَدَ سجَدَ بين كَفَّيه) رواه مسلم (٤۰۱).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە هەردوو دەستەکانت لەسەر زەوی دابنێیت بە کراوەی و پەنجەکان ڕووی لە قیبلە بێت، وە بەرامبەر شان دابنێیت، قازی دەڵێت ئەمە وتەی شافعی یە، لەبەر وتەی ئەبو حومەید دەفەرمووێت: پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ هەردوو دەستی بەرامبەر شانی داناوە.

هەروەها ئەثرم دەفەرمووێت: باوکی عبداللە م بینی سوجدەی دەبرد هەردوو دەستەکانی بەرامبەر هەردوو گوێی دانابوو.) المغی (۱/۳۷٤).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە ئافرەت نوێژ بکات بەو شێوەیە کە بۆ پیاو سونەتە، لە ڕکوع و سوجدە و قورئان خوێندنەوە و دەست لەسەر سینگ دانان و شتی تر، وە هەردوو دەستەکان لەسەر هەردوو ئەژنۆ دادەنێیت لە ڕکوع، هەروەها هەردوو دەستەکان لەسەر زەوی دادەنێیت بەرامبەر هەردوو شان یان بەرامبەر هەردوو گوێ) مجموع فتاوى ابن باز (۱۱/۸۰).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (لەسەر ئەمە شوێنی دەست دانان لە سوجدە بەرامبەر هەردوو شانە، ئەگەر ویستت پێشی بخە هەتا بەرامبەر نەرمایی هەردوو گوێ، چونکە هەموو ئەمانە سونەت لەسەری هاتووە) الشرح الممتع (۳/۱۲۲).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام