پرسیار: مٲموم لەکوێ دەوەستێت ئەگەر نوێژ بە کۆمەڵ کرا؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن مٲموم لەلای ڕاستی ئیمام دەوەستێت ئەگەر تەنها ئیمام و مٲموم بوون، بەڵگە:
(۱) عن ابنِ عبَّاسٍ رَضِيَ اللهُ عنهما، قال: (بتُّ عند خالَتي ميمونةَ، فلمَّا كان بعضُ اللَّيلِ قام رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي، فأَتى شَنًّا معلَّقًا فتوضَّأ وضوءًا خفيفًا، ثم قام فصلَّى، فقمتُ فتوضأتُ وصنعتُ مِثل الذي صنَعَ، ثم قمتُ عن يَسارِه، فحوَّلَني عن يمينِه...)أخرجه البخاري (۱۳)، (۸٥۹)، ومسلم (۷٦۳) باختلاف يسير.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەت وایە لای ئێمە مٲموم ئەگەر یەک بوو لەلای ڕاستی ئیمام بوەستێت هەروەک باسمان کرد، ئەمە وتەی تێکڕایی زانایانە ئیلا ئەوە نەبێت ئەبو طیب و کەسانی تر لە سەعیدی کوڕی موسەیەب نقلیان کردووە.) المجموع (٤/۲۹٤).