پرسیار: شێوەی ڕکوع بردن چۆنە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕکوع دەبێت بەم شێوەیە ببردرێت:
(١)دەستەکانی لەسەر هەردوو ئەژنۆکانی دابنێت، وەک ئەوە شتێکی بە دەست گرتبێت.
(٢)پشتی خۆی ڕاست بکات و شێوەی بازنەی نەبێت.
(٣)سەری بە ئاراستەی پشتی بێت، واتە سەری نە بەرز بێت و نە نزم بێت.
(٤)هەردوو ئانیشکەکانی دوور بخاتەوە لە تەنیشتی ئەگەر کەسی تەنیشت خۆی ئەزیەت نەدات.
هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن سونەتە دەستەکانت لەسەر هەردوو ئەژنۆ دابنێیت، وە پەنجەکان لێک بکەیتەوە و دەستەکانیش لە تەنیشت دوور بخەیتەوە، وە پشتت ڕاست بکەیت و سەریش نە بەرز بکەیەتەوە و نە نزم بکەیتەوە، بەڵگە:
(١)عن عائشةَ رَضِيَ اللهُ عَنْها، قالت: (كان النبيُّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم إذا ركَعَ لم يرفعْ رأسَه ولم يُصوِّبْه، ولكن بين ذلِك) رواە مسلم (٤٩٨).
(٢)عن محمَّدِ بنِ عَمرِو بنِ عَطاءٍ، أنَّه كان جالسًا مع نفرٍ مِن أصحابِ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فذَكَرْنا صلاةَ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم، فقال أبو حُمَيدٍ الساعديُّ: (أنا كنتُ أحفَظَكم لصلاةِ رَسولِ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: رأيتُه إذا كبَّرَ جعل يَدَيه حِذاءَ مَنكِبَيه، وإذا ركع أمكَنَ يَدَيه مِن رُكبَتَيه، ثمَّ هصَرَ ظَهرَه، فإذا رفع رأسَه استوى حتى يعودَ كُلُّ فَقَارٍ مكانَه، فإذا سجَدَ وضع يَدَيه، غيرَ مُفتَرشٍ ولا قابِضِهما، واستقبل بأطرافِ أصابِعِ رِجلَيه القبلةَ، فإذا جلس في الرَّكعتينِ جلس على رِجْلِه اليُسرى، ونصَبَ اليُمنى، وإذا جلسَ في الركعةِ الآخرةِ قَدَّمَ رِجلَه اليسرى، ونصَبَ الأخرى وقعَدَ على مَقعدَتِه) رواە البخاري (٨٢٨).
(٣)عن مُصعَبِ بن سعدٍ بن أبي وقَّاص، قال: (ركعتُ، فجعلتُ يدي بين رُكبَتي، فنهاني أَبي، وقال: إنَّا كنَّا نفعلُ هذا فنُهِينا عنه، وأُمِرْنا أن نَضعَ أَيديَنا على الرُّكَبِ) رواە البخاري (٧٩٠)، ومسلم (٥٣٥).
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پاشان هەردوو دەستەکانی لەسەر هەردوو ئەژنۆی دادەنا، وە پەنجەکانی لێک دەکردەوە و پشتی ڕاست دەکرد نە سەری بەزر دەکردەوە و نە سەری نزم دەکرد، ئەوەی ڕکوع دەبات سونەتە دەستەکانی لەسەر هەردوو ئەژنۆکانی دابنێت، ئەمە جێگیر بووە لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، وە عومەر و عەلی و سعد و ابن عمر و کۆمەلێک تابعی و ثەوری و مالک و شافعی و ئیسحاقە) المغي (١/٣٥٩).