سەردێری پرسیار:ئایا الميسر: یارییەک لەسەر پارە بکەیت دەیگرێتەوە، یان ئەوانەی دۆمینە و یاری تر دەکەن لەسەر پارە نایکەن ئەمانەش دەگرێتەوە؟

بەرواری دانان :2020-03-01 کۆدی پرسیار:1815

پرسیار:

پرسیار: ئایا الميسر: یارییەک لەسەر پارە بکەیت دەیگرێتەوە، یان ئەوانەی دۆمینە و یاری تر دەکەن لەسەر پارە نایکەن ئەمانەش دەگرێتەوە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دۆمینە و زار و مار و شەترەنج کردن دوو حالەتە:

حالەتی یەکەم : کەسێک ئەم یارییانە مشغولی دەکات لە واجبەکان، یان تووشی حەڕام دەبێت، لەم حالەتە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان

حالەتی دووەم: کەسێک ئەم یارییانە مشغولی ناکات لە واجبەکان یان تووشی حەڕام نابێت، ئەمەیان جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان

یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامن.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕام نین.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەر کاتێک شەتڕەنج کەسەکەی مشغول کرد لە باطن یان ظاهر، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، وەک ئەوەی مشغولی بکات لە واجبێک وەک نوێژ، یان شتێک واجب بێت لە مەسلەحەتی نەفس و نزیکەکانی، یان فەرمان کردن بە چاکە و نەھی کردن لە خراپە، یان گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی و شتی تر لە واجبەکان، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو موسلمانان، ھەروەھا ئەگەر حەڕامیشی تێدا بوو وەک درۆ یان سوێند خواردن بەدرۆ یان خیانەت یان زولم یان یارمەتی دان لەسەر زولم و حەڕامەکانی تر، ئەوە حەڕامە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان) مجموعة الفتاوی (٣٢/٢١٨-٢٤٠).

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو یارییەک قوماری تێدا بێت ئەوە حەڕامە، وە بە المیسر حساب دەکرێت ئەوەی خوای گەورە فەرمانی بە ئێمە کردووە بە خۆ دوور خستنەوە لێی) المغني (١٠/١٧١).

المیسر: یاری کردنە بە مال، ئەگەر یاری لەسەر مال نەکرێت بە المیسر حساب ناکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام