پرسیار: ئایا سونەتە کاتی سوجدە بردن پەنجەکان ڕوو لە قیبلە بن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە لە کاتی سوجدە پەنجەکانی قاچ ڕووی لە قیبلە بن، بەڵگە:
(١)عَنْ أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ قَالَ: رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا كَبَّرَ جَعَلَ يَدَيْهِ حَذْوَ مَنْكِبَيْهِ، وَإِذَا رَكَعَ أَمْكَنَ يَدَيْهِ مِنْ رُكْبَتَيْهِ ثُمَّ هَصَرَ ظَهْرَهُ، فَإِذَا رَفَعَ رَأْسَهُ اسْتَوَى حَتَّى يَعُودَ كُلُّ فَقَارٍ مَكَانَهُ، فَإِذَا سَجَدَ وَضَعَ يَدَيْهِ غَيْرَ مُفْتَرِشٍ وَلا قَابِضِهِمَا، وَاسْتَقْبَلَ بِأَطْرَافِ أَصَابِعِ رِجْلَيْهِ الْقِبْلَةَ، وَإِذَا جَلَسَ فِي الرَّكْعَتَيْنِ جَلَسَ عَلَى رِجْلِهِ الْيُسْرَى وَنَصَبَ الْيُمْنَى، وَإِذَا جَلَسَ فِي الرَّكْعَةِ الأَخِيرَةِ قَدَّمَ رِجْلَهُ الْيُسْرَى وَنَصَبَ الْأُخْرَى، وَقَعَدَ عَلَى مَقْعَدَتِهِ، أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ.
واتە: لە أَبِي حُمَيْدٍ السَّاعِدِيِّ دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەرم بینی صلی اللە علیە وسلم کاتێک تەکبیرەی دەکرد دەستەکانی بەرز دەکردەوە هەتا شانەکانی، کاتێک ڕکوعی دەبرد دەستەکانی جێگیر دەکرد لەسەر ئەژنۆکانی، پاشان پشتی خۆی ڕاست دەکرد، کاتێک لە ڕکوع هەڵدەستایەوە ڕاست دەبوویەوە هەتا هەموو جومگەکان دەگەڕانەوە شوێنی خۆی، کاتێک سوجدەی دەبرد دەستەکانی دادەنا لەسەر زەوی نە بازووی لەسەر زەوی دادەنا، نە دەستی خڕدەکردەوە، لە سوجدە سەری پەنجەکانی قاچی ڕووی لە قیبلە دەکرد، کاتێک دادەنیشت لە دوو ڕەکاعەتی یەکەم لەسەر قاچی چەپ دادەنیشت و قاچی ڕاستی دەچەقاند یان هەڵ دەنا، کاتێک دادەنیشت بۆ ڕەکاعەتی کۆتایی قاچی چەپی پێش دەخست و قاچی ڕاستی دەچەقاند یان هەڵ دەنا، لەسەر ڕاستی چەپی دادەنیشت.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئایا سوجدەی دروستە ئەگەر یەکێک سوجدە ببات پەنجەکانی قاچی ڕووی لە قیبلە نەبن؟
وەڵام: بەڵێ سوجدەی دروستە، لەبەر عمومی فەرموودەی ابن عباس خوا لە هەردووکیان رازی بێت دەفەرمووێت: "أمرت أن أسجد علی سبعة أعظم"، هەتا: "وأطراف القدمین"، بەڵام سونەت هاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پەنجەکان ڕووی لە قیبلە بن) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/٦٦).