سەردێری پرسیار:بۆچی برۆ کردن حەڕامە؟ خوای گەورە نەفرەتی لێ کردووە بۆچی نەفرەتی لە ڕیش و مووی تری ڕوخساری نەکردییە؟

بەرواری دانان :2020-03-02 کۆدی پرسیار:1818

پرسیار:

پرسیار: بۆچی برۆ کردن حەڕامە؟ خوای گەورە نەفرەتی لێ کردووە بۆچی نەفرەتی لە ڕیش و مووی تری ڕوخساری نەکردییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ابن الاثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت: (النمص: باریک کردنی برۆیە یان رێک خستنە بۆ ئەوەی جوان بێت. 

النامص: ئەو کەسەیە کە برۆی بۆ باریک و ڕێک دەکات. 

المتنمصة: ئەو کەسەیە کە داوای کردووە برۆی بۆ باریک ڕێک بکرێت.).

بەلگە هاتوون لە قورئان و سونەت کە النمص حەڕامە: 

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت: (و لامرنهم فلیغرن خلق اللە) [النساء: ١١٩].

(۲) فەرموودەی ابن مسعود دەلێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: (لعن اللە .... النامصات و المتنمصات ....) رواە البخاری (٥۹۳۱) ، مسلم (۲۱۲٥).

واتە: نەفرەتی خوا لەو ژنانە بێت کە برۆ دەردێنن و باریک دەکەن، وە لەوانەش کە داوا دەکەن برۆیان بۆ دەربهێنرێت و باریک بکرێت. 

دەرهێنانی موو یان تاشین یان کورت کردن لە ڕوخسار ئەم چەند حالەتانەن: 

حالەتی یەکەم: دەرهێنانی مووی بڕۆ حەڕامە بۆ پیاو و ژن، وە دەرهێنانی مووی ڕیشیش حەڕامە تاوانێکی گەوریە. 

حالەتی دووەم: کورت کردن یان تاشینی مووی برۆ بۆ پیاو ژن نابێت حەڕامە، بەلام لە تاوان دا هەندێک دەلێن کەمێک سوکترە لە دەرهێنان، بەلام هەر حەڕامە و نابێت چونکە چ دەربهێنی یان کورتی بکەیت هەر گۆڕینی دروست کراوی خواییە. 

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت: (نابێت برۆ دەربهێنی و کورتی بکەیت). 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت: (هیچ جیاوازی نییە لە نێوان دەرهێنان و تاشین و کورت کردن ئەم وتەیە دڵنیاترە بێ گومان). 

حالەتی سێیەم: دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ و نێو چاو و سەروی ڕومەت، دوو وتە هەیە: 

(ٲ) هەندێک زانا دەلێن دروستە چونکە بە برۆ حساب ناکرێت، وە نمص تەنها دەرهێنانی مووی برۆ دەگرێتەوە. 

اللجنة الدائمة پرسیاری لێکرا حوکمی ئیسلام چییە سەبارەت بە دەرهێنانی مووی نێوان هەردوو برۆ ؟ دەلێن: (دروستە دەریان بهێنیت چونکە بە برۆ حساب ناکرێن) (٥/۱۹۷).

(ب) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە، چونکە نمص دەرهێنانی مووە لە روخسار، تایبەت نییە بە دەرهێنانی برۆ، سەروی ڕومەت ڕیشە ئەگەر ڕیش نەبێت مووی لێ ناهێت. 

دەلێین گومان تێدا نییە باشتر وایە وازی لێ بهێنیت خۆت لە خیلاف ڕزگار بکەیت، ئیلا ئەگەر یەکێک شێوەی زۆر ناشیرین ببێت دەلێن دەتوانێ لابدات بەلام بە کورت کردن یان تاشین نەک دەرهێنان چونکە دەرهێنان زەرەرێکی زۆری هەیە وە برۆش بەهەمان شێوە دەتوانی ڕێکی بکات ئەگەر زۆر ناشیرین بوو. 

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دەرهێنانی مووی ڕیش و ڕوخسار حەڕامە و بە نمص حساب دەکرێت، چونکە نمص دەرهێنانی مووی ڕوخسار و ڕیشە) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب السواك وآداب الفطرة.

بۆچی فلانە شت حەڕامە و بۆچی فلانە شت حەڕام نییە یان نەفرەت لێی نەکراوە، زۆر شت هەن حیکمەتی دیار نییە تەنها خوای گەورە خۆی دەزانێت، واجبە لەسەر بەندە تەسلیمی فەرمان و نەهییەکانی خوای گەورە بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام