پرسیار: مارەیی ئالتون هیچ دەقێکی شەرعی لەسەر هاتووە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە پیاو مارەیی بدات بە ئافرەت، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَآتُوا النِّسَاءَ صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً) {النساء:٤}.
(٢)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (اذْهَبْ فَالْتَمِسْ وَلَوْ خَاتَمًا مِنْ حَدِيدٍ) رواه البخاري (٥١٢١)، ومسلم (١٤٢٥).
مارەی هەر شتێک بدەیت بە ئافرەت پێی خۆش بێت لە سەروەت و سامان دروستە، خەڵک عورفیان لێک جیاوازە هەیە پارە دەدات وەک مارەیی، وە هەیە زێڕ دەدات، هەر شتێک مولک بێت و سوودی هەبێت جا چ پارچە زەوی بێت یان هەر شتێکی تر دروستە.
بەڵێ زێڕ داخلی مال دەبێت، بەڵکو پارەی سەردەمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم زێڕیش بووە، وە هاوەڵ هەبووە زێڕی داوە و هەیەش بووە شتی تری داوە وەک مارەیی.