سەردێری پرسیار:تەوەرک لە تەحیاتی یەکەمە یان دووەم؟

بەرواری دانان :2020-03-04 کۆدی پرسیار:1820

پرسیار:

پرسیار: تەوەرک لە تەحیاتی یەکەمە یان دووەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام:زانایان دەڵێن تەوەرك دوو شێوەی هەیە:

یەکەم: قاچی چەپ لەسەر زەوی ڕادەخەیت، وە قاچی ڕاست دەچەقێنی یان هەڵ دەدەی، وە هەردوو قاچەکان دەبەیتە لای ڕاست، وە هەردوو لای نەرمای پشتەوە لەسەر زەوی دادەنێیت.

دووەم: هەردوو قاچەکان لەسەر زەوی دادەنێیت، وە هەردووکیان دەبەیتە لای چەپ، وە هەردوو لای نەرمای پشتەوە لەسەر زەوی دادەنێیت. جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە شوێنی تەوەرك لەناو نوێژدا، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەوەرک لە تەحیاتی کۆتاییە ئەگەر نوێژێک دوو تەحیاتی هەبێت، ئەگەر نوێژەکە یەک تەحیاتی هەبێت وەک نوێژی بەیانی ئەوە سونەتە بە شێوەی افتراش دابنیشیت، کە ئەمە وتەی حەنابلە و ابن قدامە و ابن عثیمینە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەوەرک سونەتە لە تەحیاتی کۆتایی بە مطلقی، کە ئەمە وتەی مالک و شافعی یە، جا نوێژەکە چ یەک تەحیاتی هەبێت یان دوو، بەڵام بۆ تەحیاتی یەکەم مالک بۆ ئەوە چووە دەبێت بە شێوەی تەوەرک دابنیشیت، شافعی بۆ ئەوە چووە دەبێت بە شێوەی افتراش دابنیشیت.

ئەبو حەنیفە بۆ ئەوە چووە دەبێت بە شێوەی افترش دابنیشیت بە مطلقی.

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام شافعی بۆ ئەوە چووە تەحیاتی نوێژی بەیانی وەک تەحیاتی کۆتاییە نوێژەکانی ترە، لەبەر عمومی وتەی: "فِي الرَّكْعَة الْأَخِيرَة") فتح الباري.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەزهەبی ئێمە ئەوەیە سونەتە لە تەحیاتی یەکەم دابنیشیت بە شێوەی افتراش، وە لە تەحیاتی دووەم دابنیشیت بە شێوەی تورک، ئەگەر نوێژ دوو ڕەکاعەت بێت دادەنیشیت بە شێوەی تورک) المجموع (٣/٤٣١).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو دانیشتنەکانی نوێژ تورکی تێدا نییە ئیلا تەحیاتی دووەم نەبێت، لەبەر فەرموودەی:

(١)وَائِلِ بْنِ حُجْر:ٍ "أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم لَمَّا جَلَسَ لِلتَّشَهُّدِ افْتَرَشَ رِجْلَهُ الْيُسْرَى، وَنَصَبَ رِجْلَهُ الْيُمْنَى". لەم فەرمووودەیە هیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان سەلام دانەوە و سەلام نەدانەوە.

(٢)قَالَتْ عَائِشَةُ: "كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صلى الله عليه وسلم يَقُولُ فِي كُلِّ رَكْعَتَيْنِ التَّحِيَّةَ، وَكَانَ يَفْرِشُ رِجْلَهُ الْيُسْرَى وَيَنْصِبُ الْيُمْنَى" رَوَاهُ مُسْلِمٌ.

ئەم دوو فەرموودەیە بەڵگەن لە هەر دوو ڕەکاعەت بە شێوەی افتراش دادەنیشت، ئیلا نوێژ دوو تەحیاتی هەبێت ئەو کات لە تەحیاتی دووەم بە شێوەی تورک دادەنیشیت لەبەر فەرموودەی ئەبو حومەید، هەروەها تورک بۆ ئەوەیە تاکو جیاوازی بخرێتە نێوان هەردوو دانیشتنەکان و لێک جیا بکرێنەوە، نوێژێک ئەگەر یەک تەحیاتی تێدا بێت هیچ ئالۆزی و تێکەڵ بوون ڕوونادات و پێویست بە لێک جیاکردنەوە ناکات) المغني (١/٣١٨). وتەی ڕاست وتەی یەکەمە، واللە أعلم.

سەبارەت بە حیکمەتی تەوەرک زانایان دەڵێن:

(١)هەندێک زانا بۆ ئەوەیە تاکو جیاوازی بخرێتە نێوان هەردوو دانیشتنەکان و لێک جیا بکرێنەوە.

(٢)هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەحیاتی یەکەم سووکترە لە تەحیاتی دووەم، بۆیە لە تەحیاتی یەکەم ئامادەیە بۆ هەستانەوە بۆ قیامی دووەم، بەڵام تەحیاتی دووەم درێژە لەبەر ئەوە بە شێوەی تەوەرک دادەنیشێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام