سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ داخستنی دەرگای مزگەوت و ڕێگری کردن لە جومعە و جەماعەت لەبەر کۆڕۆنا؟

بەرواری دانان :2020-03-05 کۆدی پرسیار:1822

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ داخستنی دەرگای مزگەوت و ڕێگری کردن لە جومعە و جەماعەت لەبەر کۆڕۆنا؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: نوێژی هەینی و نوێژی جەماعەت شەعائیری گەورەی دینی ئیسلامە، نابێت ئاسانکاری بکرێت و دەرگای مزگەوت دابخرێن مەگەر زیانێکی زۆر گەورەیی هەبێت و سوودی بۆ خەڵک هەبێت، ئەویش دەبێت ئەهلی عیلم کۆببنەوە و فەتوا لەسەری بدەن نەک کەسانی تر.

لە کۆنەوە تاعون هەبووە هەتا ئێستا، نەمان زانیووە دەرگای مزگەوت دابخرێن لەبەر تاعون، بۆیە دەبێت ئەهلی عیلم کۆببنەوە و فەتوا بدەن لەسەری و سەیری مەسلەحەت و مەفسەدەت بکەن.

لەم سەردەمە فێل و پیلان دانان زۆربووە دژی موسلمانان و دینی ئیسلام، لە هەموو لایەکەوە دژایەتی ئیسلام دەکەن و دژایەتی موسلمانان دەکەن بە کوشتن و ئازاردان و شتی تر، بۆیە موسلمان دەبێت ئاگادار بێت نەوەک پلانێک بێت بۆ نەهێشتنی یان ڕێگری کردن لە حەج و عومرە و جومعە و جەماعەت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس بە شێوەیەکی کەم یان تەنها ترس لە تووش بوونی نابێتە ڕێگر بۆ جومعە و جەماعەت، وە نابێت دەرگای مزگەوت دابخرێن.

حەڕامە ئەو کەسەی تووش بووە ئامادەی نوێژی هەینی ببێت و تێکەڵی خەڵک ببێت.

دووبارە نابێت موسلمان ئاسانکاری بکات و دەرگای ماڵی خوا دابخات، چونکە داخستنی دەرگای مزگەوت شتێکی زۆر گەورەیە، هەروەها نابێت ئاسانکاری بکرێت لەسەر تەرک کردنی جومعە و جەماعەت، دەبێت کاربەدەست و ئەهلی عیلم پێکەوە کۆببنەوە بۆ فەتوا دان لەسەر ئەم بابەتە، چونکە داخستنی دەرگای مزگەوت شتێکی کەم نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام