سەردێری پرسیار: من لە ولاتی ئەلمانیام ئەو جێیەی من لێی دەژیم مزگەوتی لێ نییە، سوپاس بۆ خوای گەورە من ھەموو نوێژەکانم دەکەم الحمدللە بەس نوێژی جومعە نەبێت ئەویش مزگەوتی لێنیە گونەح بارم یان نە؟

بەرواری دانان :2020-03-07 کۆدی پرسیار:1824

پرسیار:

پرسیار: من لە ولاتی ئەلمانیام ئەو جێیەی من لێی دەژیم مزگەوتی لێ نییە، سوپاس بۆ خوای گەورە من ھەموو نوێژەکانم دەکەم الحمدللە بەس نوێژی جومعە نەبێت ئەویش مزگەوتی لێنیە گونەح بارم یان نە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەفەر کرن و مانەوە لە وڵاتی کوفر دروست نییە ئیلا بە مەرج نەبێت، لەوانە:

۱-دەبێت کەسەکە ئەمین بێت لە دینی خۆی، بەجۆرێک زانست و ئیمانی لە لابێت و دووری بخاتەوە لە لادان و گومان و خراپەکان.

۲-دەبێت ڕقی لە کافرەکان بێت و خۆی بە دوور بگرێت لە خۆشویستنیان و پشتگیری کردنیان.

۳-بتوانێت نوێژی بکات و دینی خۆی بە دیار بخات، وەک نوێژ و جومعە و جەماعەت.

مادەم ناتوانی نوێژی هەینی بکەیت کە گەورەترین شعائیری ئیسلامە، نابێت لەو شوێنە نیشتەجێ ببیت، دەبێت بچیت بۆ شوێنێکی تر.

زانایان دەلێن ھیجرەت کردن حالەت ھەیە واجبە و حالەت ھەیە سونەتە و حالەت ھەیە ھیچی لەسەر نییە. 

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەلێت: (زانایان ھیجرەت کردن لە ولاتی کوفر دابەش کردووە بۆ سێ بەش: 

(١) کەسێک واجبە لەسەری ھیجرەت بکات، ئەویش ئەوەیە توانای ھەیە ھیجرەت بکات و ناتوانێت دینی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ولاتی کوفریش نیشتەجێ یە، ئەگەر چی کەسەکە ئافرەتیش بێت و مەحرەمیشی لەگەڵ نەبێت ، بەلام دەبێت ڕێگا ئەمین بێت و لە نەفسی خۆی نەترسێت، یان ترسی ڕێگا کەمتر بێت لە ترسی ولاتی کوفر. 

(٢) کەسێک ھیجرەتی لەسەر نییە، ئەویش ئەوەیە کەسێک ناتوانێت یان لەبەر نەخۆشی یان لەبەر زۆری لێکردن لە ولاتی کوفر، یان لاوازە وەک ژن و مناڵ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: (إلا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلا). 

(٣) کەسێک سونەتە بۆی ھیجرەت بکات و لەسەری واجب نییە ، ئەویش ئەوەیە کە بتوانێت ھیجرەت بکات و دەتوانێت دینی خۆی بەدیار بخات و دینداری بکات لە ولاتی کوفر، ئەمەیان سونەتە ھیجرەت بکات ، ....) الموسوعة الفقهية (20/206) . 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام