پرسیار: حوکمی أعوذ باللە من الشیطان الرجیم؟
وەڵام: زانایان دەڵێن فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم أعوذ و باللە من الشیطان الرجیم ی خوێندووە لەناو نوێژدا، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی استعاذة لەناو نوێژ پێش خوێندنەوەی سورەت فاتیحە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون استعادة واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهری و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ثەوری و ئەوزاعی و ئەلبانی یە، بەڵگە:
١-خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) {النحل:٩٨}.
لەم ئایەتە فەرمانی کردووە بە پەناگرتن بەخوا، وە ئەسل لە فەرمان کردن بۆ واجبی یە.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون استعاذة سونەتە، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و شافعی و ئەحمەدە و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١-فەرموودەی المسيء صلاته: فقد عَلَّمَه النبي صلى الله عليه وسلم الصلاة فقال له: (إِذَا قُمتَ إِلَى الصَّلاةِ فَكَبِّر ثُمَّ اقرَأ مَا تَيَسَّرَ مَعَكَ مِنَ القُرآنِ ثُمَّ اركَع ..إلخ) رواه البخاري ومسلم (٣٩٧).
لەم فەرموودەیە باسی استعاذة نەکراوە، ئەمە بەڵگەیە استعاذة سونەتە.
ئیمام شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر استعاذة تەرک بکات بە لەبیرکردن، یان بە نەزانین، یان بە ئەنقسەت، ئەوە هیچ دووبارە کردنەوە و سوجدەی لەسەر نییە، باش نییە بە ئەنقەست تەرک بکات، پێم خۆشە ئەگەر تەرک بکات لە ڕەکاعەتی یەکەم لە ڕەکاعەتی دووەم بڵێت) الأم (١/٢٠٨).
لە الموسوعة الفقهية باسکراوە دەڵێت: (زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم فەرمانە بۆ سونەتە، بەڵگە کە لە واجبی لایبدات بۆ سونەت ئیجماعی پێشینەکانە) الموسوعة الفقهية(٤/٦).
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (استعاذة سونەتە، هیچ زیان بەو کەسە ناگەیەنێت کە تەرکی دەکات بە ئەنقسەت یان بە لەبیرکردن) فتاوى اللجنة الدائمة (٦/٣٨٣).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو وتەیەی دەڵێت استعاذة واجبە کاتی قورئان خوێندنەوە وتەیەکی بەهێزە بێگومان:
یەکەم: چونکە خوای گەورە فەرمانی کردووە پێی.
دووەم: بۆ ئەوەی شەیتان نەکەوێتە نێوان تۆ و بیرکردنەوە لە قورئان، چونکە مرۆڤ کاتی قورئان خوێندنەوە تاقی دەکرێتەوە بە دوو شت:
یان تەمبەڵی و بەردەوام نەبوون لەسەری، یان بیر لە قورئان نەکردنەوە، ئەگەر پەنات گرت بە خوای گەورە لە شەیتانی ڕەجم کراو، خوای گەورە دەتپارێزی و بەردەوامت دەکات لەسەری و بیرکردنەوە لە قورئان بۆت ئاسان دەکات) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/١٠٩).