سەردێری پرسیار:ئایا استعاذة لە هەموو ڕەکاعەتەکان دەگوترێ یان تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم؟

بەرواری دانان :2020-03-10 کۆدی پرسیار:1828

پرسیار:

پرسیار: ئایا استعاذة لە هەموو ڕەکاعەتەکان دەگوترێ یان تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون استعاذة تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم دەگوترێ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی، بەڵگە:

(١)پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم استعاذەی کردووە، وە خوێندنەوەی قورئان هەموو بە یەک خوێندنەوە حساب دەکرێت لەناو نوێژ.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە استعاذة لە هەموو ڕەکاعەتێک بگوترێ، کە ئەمە وتەی ڕاستی ئیمام شافعی یە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە و ابن حزمە، بەڵگە:

(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ) {النحل:٩٨}. لەم ئایەتە فەرمانی کردووە بە پەناگرتن بەخوا کاتی قورئان خوێندنەوە، ئەمە بەڵگەیە کاتی قورئان خوێندنەوە دەبێت استعاذة بکەیت. وتەی بەهێز وتەی یەکەمە، چونکە ئایەتەکە ڕوون و ئاشکرا نییە لە هەموو ڕەکاعەتێک بخوێنی، چونکە هەموو بە یەک خوێندنەوە حساب دەکرێت، ئەگەر نوێژ خوێن لە هەموو ڕەکاعەتێک بخوێنی دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، ئەگەر تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم بخوێنی دروستە، چونکە بابەتەکە هیچ دەقی بڕاوە لەسەری نەهاتوون.

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودە هاتووە ئیمام موسلیم ڕیوایەتی کردووە ئەبو هوڕەیڕە دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کاتێک هەلدەستا بۆ ڕەکاعەتی دووەم بە الحمدللە دەستی پێدەکرد، بێ دەنگن نەدەبوو، ئەمە بەڵگەیە استعاذەی نەخوێندووە. سەبارەت بە استعاذە لە هەموو ڕەکاعەتێک جیاوازی هەیە، ئیمام ئەحمەد وتەی هەیە دەڵێت تایبەتە بە ڕەکاعەتی یەکەم، کە ئەمە وتەی عطاء والحسن، والنخعي والثوري، لەبەر فەرموودەی ئەبو هوڕەیڕە، چونکە نوێژ هەمووی یەک شتە، قورئان خوێندنەوە هەمووی وەک یەک خوێندنەوە وایە.

وتەی دووەم استعاذە لە هەموو ڕەکاعەتێک دەخوێنیت، کە ئەمە وتەی ابن سیرین و شافعی یە، بەڵگە: خوای گەورە دەفەرمووێت: "فإذا قرأت القرآن فاستعذ بالله من الشيطان الرجيم"، ئەمە بەڵگەیە بۆ دووبارە کردنەوەی استعاذە لە هەموو ڕەکاعەتێک کاتی قورئان خوێندنەوە) المغني (٢/٢١٦).

ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (تەنها یەک استعاذە گوتن لەناو نوێژدا ئەمە وتەی بەهێزە) زاد المعاد (١/٢٤٢). شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەو فەرموودەی هاتوون سەبارەت بە استعاذە تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم گوتەیەتی. بۆ دڵنیایی باشتر واتە دەست بەوە بگریت کە سونەت لەسەری هاتووە، ئەویش ئەوەیە تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم پێش فاتیحە بخوێنی) نيل الأوطار (٢/٢٣١).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (پەناگرتن بەخوا لە شەیتانی ڕەجم کراو سونەتە لەناو نوێژدا. جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ئایا لە هەموو ڕەکاعەتێک پەنا دەگریت بەخوا، یان تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم، بناء لەسەر ئەوە خوێندنەوە لەناو نوێژدا یەک خوێندنەوەیە، یان هەر ڕەکاعەتێك خوێندنەوەی سەربەخۆی هەیە؟ ئەوەی دیار بێت بۆم قورئان خوێندنەوەی نوێژ یەک خوێندنەوەیە، استعاذة تەنها لە ڕەکاعەتی یەکەم دەگوترێ، ئیلا ئەگەر کەسێک تووشی وەسواس بێت، ئەوە ئەو کاتە پێغەمبەر صلی للە علیە وسلم فەرمانی کردووە بە مرۆڤ ئەگەر وەسواس بۆی هات سێ جار تف بکاتە لای چەپی، وە پەنا بگرێت بە خوا لە شەیتانی ڕەجم کراو) مجموع فتاوى ابن عثيمين (١٣/١١٠).

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (استعاذة پێش خوێندنەوەی قورئان سەرەتایی نوێژ سونەتە، سەبارەت بە ڕەکاعەتی دووەم و سێیەم و چوارەم استعاذە ناڵێیت، بەڵکو استعاذة بۆ ڕەکاعەتی یەکەم بەسە) تسهیل الألمام (٢/٢١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام