سەردێری پرسیار:ناسا ئاشکرای کردووە کەهەسارۆکەیەک لەزەوی نزیک بۆتەوە خێرایەکەی 8.7 کیلۆ مەترە لە کاتژمێرێکدا، بە ئاڕاستەی زەوی دێ قەبارەکەی چل هێندەی ئەو هەسارەیە کە کەوتە ناو دارستانەکەنی سیبیریای ڕوسیە لە چل هەزار ئەگەرێک هەیە خۆی بکێشێ بەزەوی لە ٤ی بەیانی۲۰۲۰/٤/۲۹خۆی دەکێشێ بە زەوی دەنگێکی زۆر بەهێزی لێوە دێ لەهەموو زەوی دەبیسترێ لێرەدا دێینە خزمەت فەرموودەیەکی پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ لەناوەڕاستی مانێگێکی ڕەمەزان دەنگێکی زۆر گەورە دێ ئەوەی نوستووە هەڵیدەستێنێ ئەوەی دانیشتووە هەڵیدەستێنێ دەفەرموێ هەرکاتێک دەنگ

بەرواری دانان :2020-03-10 کۆدی پرسیار:1829

پرسیار:

پرسیار: ناسا ئاشکرای کردووە کەهەسارۆکەیەک لەزەوی نزیک بۆتەوە خێرایەکەی 8.7 کیلۆ مەترە لە کاتژمێرێکدا، بە ئاڕاستەی زەوی دێ قەبارەکەی چل هێندەی ئەو هەسارەیە کە کەوتە ناو دارستانەکەنی سیبیریای ڕوسیە لە چل هەزار ئەگەرێک هەیە خۆی بکێشێ بەزەوی لە ٤ی بەیانی۲۰۲۰/٤/۲۹خۆی دەکێشێ بە زەوی دەنگێکی زۆر بەهێزی لێوە دێ لەهەموو زەوی دەبیسترێ لێرەدا دێینە خزمەت فەرموودەیەکی پێغەمبەر(د.خ) دەفەرموێ لەناوەڕاستی مانێگێکی ڕەمەزان دەنگێکی زۆر گەورە دێ ئەوەی نوستووە هەڵیدەستێنێ ئەوەی دانیشتووە هەڵیدەستێنێ دەفەرموێ هەرکاتێک دەنگەکە هات شتێک بەخۆی دادە بچێتە سوجدە بڵێ سوبحانَ ربِنَ قُدُس سێ جار ئەوەی وەی کرد ڕزگاری دەبێ لە پاشاندا فتنەیەک دێ تاکو مانگی ذلحجە لەمانگی حەج حاجیەکان بەشەر دێن لەپاشاندا محمەدی مەهدی دێ لەئێستادا ئاخیری زەمان بە چاوی خۆمان دەبینین کەچی هەنێکیان شەیتان چاویانی کوێر کردووە، ئایا ئەمە ڕاستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: ناسا زۆر شتی گوتووە ڕاست دەرنەچووە، وە هەندێک شتی گوتووە ڕاست دەرچووە، بەڵام ئەوەی سەیر بێت موسلمان بێ زانست قسە دەکات و فەرموودە باس دەکات بۆ پاڵ پشتی کردنی ناسا.

کێشە ئەوەیە چەندین جار ناسا وتەی ڕاست دەرنەچووە و چەند بەرواریان دانا ئاوا دەبێت و فلانە شت ڕوودەدات، کەچی هیچیش نەبووە و هیچیش ڕوونەداوە، ناخ ئەگەر پیس بوو بەدوای ئەم شتانە دەکەوێت ئەگەر چەندین درۆشی لێی بینی بێت.

وفي (الصحيح) عن أبي هريرة قال: إِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَال: (إِذَا قَضَى اللَّهُ الْأَمْرَ فِي السَّمَاءِ ضَرَبَتْ الْمَلَائِكَةُ بِأَجْنِحَتِهَا خُضْعَانًا لِقَوْلِهِ كَأَنَّهُ سِلْسِلَةٌ عَلَى صَفْوَانٍ، (حَتَّى إِذَا فُزِّعَ ض قُلُوبِهِمْ قَالُوا مَاذَا قَالَ رَبُّكُمْ ؟ قَالُوا لِلَّذِي قَالَ: الْحَقَّ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْكَبِيرُ). فَيَسْمَعُهَا مُسْتَرِقُ السَّمْعِ وَمُسْتَرِقُ السَّمْعِ هَكَذَا بَعْضُهُ فَوْقَ بَعْضٍ، فَيَسْمَعُ الْكَلِمَةَ فَيُلْقِيهَا إِلَى مَنْ تَحْتَهُ ثُمَّ يُلْقِيهَا الْآخَرُ إِلَى مَنْ تَحْتَهُ حَتَّى يُلْقِيَهَا عَلَى لِسَانِ السَّاحِرِ أَوْ الْكَاهِنِ، فَرُبَّمَا أَدْرَكَ الشِّهَابُ قَبْلَ أَنْ يُلْقِيَهَا وَرُبَّمَا أَلْقَاهَا قَبْلَ أَنْ يُدْرِكَهُ، فَيَكْذِبُ مَعَهَا مِائَةَ كَذْبَةٍ، فَيُقَالُ أَلَيْسَ قَدْ قَالَ لَنَا يَوْمَ كَذَا وَكَذَا كَذَا وَكَذَا ؟ فَيُصَدَّقُ بِتِلْكَ الْكَلِمَةِ الَّتِي سَمِعَ مِنْ السَّمَاءِ). رواە البخاری (٤٨٠٠).

واتە: ئەبو ھوڕەیڕە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر دروود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: (کاتێک خوای گەورە ئەمرێکی فەرموو لە ئاسمانەکان، فریشتەکان باڵەكانیان دەدەن بەیەكدا بۆ دەربڕینی ملکەچییان بۆ وتەکەی خودا، ترسەکەیان لە دەنگی فەرمایشتەکەی خوادا وەک ترسی کەسێکە لە زنجیرێک کە بەسەر تاشەبەردێکی سافدا کێش بکرێت، ئەو دەنگە کار دەکاتە سەر دڵی فریشتەکان و لە ترسا لەھۆش خۆیان دەچن، ھەتا ئەو ترسە لەسەریان لادەبردرێت، ئەو کاتە لەناو خۆیان دا لە یەکتر دەپرسن، پەروەردگارتان چی فەرموو؟ ھەر فریشتەکان لەنێوان خۆیان گوتیان: پەروەردگارمان حەقی وتووە و ئەو لە ھەموو شتێ بەرزترە و لەھەموو شتێ گەورەترە. ئەوجا "ئەو جنۆکەیە" فڕێنەری وتە بیسراوەکەیە، گوێ بیستی وتەی فریشتەکان دەبێت، فڕێنەری وتە بیسراوەکە ئاوایە، ئینجا سوفیانی کوڕی عویەینە بە لەپی دەستی وەسفی کردن کە چۆن دەچنە سەر یەکتر، پەنجەکانی بڵاودەکردەوە و دەستەکانی لەسەر یەکتر دادەنا، ئەوەی سەرەوە کە گوێی لە کەلیمە دەبێت، دەیدات بە گوێی ئەوەی ژێر خۆیدا، ئینجا ئەویش دەیدات بە ئەوی ژێر خۆی ھەتا دەیخەنە سەر زمانی ساحیرێ یان فاڵگرەوەیەک، جا لەوانەیە پێش ئەوەی بیگەیەنێت نەیزەکی لێی بدات، وە یان ئەگەری ئەوە ھەیە بیگەیەنێتە جێ پێش ئەوەی لێی بدات.

ئەوەی سەر زەویش سەد درۆی پێوە دەکات.

پاشان خەڵکی دەڵێن: ئەرێ فلانە ڕۆژ ساحیرەکە ئاواو ئاوای نەگوت "ڕێک واش دەرچوو" جا بەھۆی ئەو کەلیمەوە کە لە ئاسمان واتە: "ئاسمانی دونیا" لەدەمی فریشتەکانەوە بیستراوە، کەسانێک باوەڕ بە ساحیر و کاھینەکان دەکەن درۆکانیشی بە ڕاست دەزانن).

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نەفس حەز لە شتی پووچ و درۆ دەکات، چۆن دڵیان دەبەستنەوە بە یەک وتەی ڕاست و لە سەد درۆ پەند وەرناگرن؟! سەبارەت بەوە لە ناوەراستی مانگی ڕەمەزاندا دەنگێک دێت ئەوەی نەی بیستووە دەبیستێت هیچ ئەسل و ئەساسی نییە، قسە کردن بێ زانست بەناوی دینەوە لە تاوانە گەورەکانە، بۆیە موسلمان دەبێت ئاگادار بێت و بێ زانست قسە نەکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام