سەردێری پرسیار:حوکمی تەکبیرەی سوجدەی سەهو؟

بەرواری دانان :2020-03-11 کۆدی پرسیار:1831

پرسیار:

پرسیار: حوکمی تەکبیرەی سوجدەی سەهو؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن تەکبیرە سونەتە کاتی چوون بۆ سوجدەی سەهو و هەستانەوە لە سوجدە، هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دروستە تەکبیر بکەیت بۆ سوجدەی سەهو، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری) شرح النووي على مسلم (٥/٥۹).

ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کردەوە کردن لەسەر ئەمە لای ئەهلی عیلم ئەوەیە دەبێت تەکبیرە بکەیت بۆ هەموو سوجدەیەک و هەستانەوە لە سوجدە) فتح الباري (٦/٤۹۰).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام