پرسیار: چەند سەکتە هەیە لەناو نوێژ؟
وەڵام: سەبارەت بە سەکتەکانی ناو نوێژ سێ حالەت هەیە:
یەکەم: سەکتەی دوای تەکبیرەی ئیحرام، لەم کاتە دوعای سەرەتایی نوێژ دەخوێنی.
دووەم: سەکتەی پێش رکوع بردن.
سێیەم: سەکتەی دوای تەواو بوون لە سوڕەت فاتیحە بۆ ئەوەی مأموم بتوانێت سورەت فاتیحە بخوێنێ، ئەمەیان هیچ بەڵگەی ڕاست لەسەری نەهاتوون، ئەگەر سەکتەی هەبێت ئەوە سەکتەیەکی کەمە بۆ ئەوەیە هەتا ورد بیتەوە و بزانیت چ دەخوێنیتەوە.
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە ئیمام بێ دەنگن بێت دوای خوێندنەوەی سورەت فاتیحە بێ دەنگ بوونێک ئیسراحەت بکات، وە ئەوانەی بەدوای ئیمام بتوانن فاتیحە بخوێنن، بۆ ئەوەی تێکەلی ڕوونەدات و لێی تێک نەچێت، ئەمە مەزهەبی ئەوزاعی و شافعی و ئیسحاقە.
ئیمام مالک و هاوەڵانی ڕەئی لایان مەکروه بوو.
فەرموودەمان هەیە رواە أبو داود و ابن ماجەیە فەرموودەی سەمورە، دوو سەکتەی لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بینیووە، سەکتەیەک کاتێک تەکبیرەی ئیحرامی دەکرد، وە سەکتەیەکی تریش کاتێک تەواو دەبوو لە "غير المغضوب عليهم ولا الضالين"، عمران بن حصین ئینکاری کرد، نامەیان نووسی بۆ ئوبەی کوڕی کەعب، ئەویش بۆ هەردووکیانی نووسی سەمورە ئەمەی بینیووە لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم.) المغني (١/٢٩١).
شيخ الإسلام ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەت نییە بۆ ئیمام سەکتەی هەبێت بۆ ئەوەی مأموم قورئان بخوێنێ لای زۆربەی زانایان، ئەمە مەزهەبی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد ە کەسانی ترە، بەڵگە:
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم سەکتەی نەبووە بۆ ئەوەی مأمومەکان قورئان بخوێنن، وە لە کەسیش نقل نەکراوە، بەڵکو فەرموودەی صحیح جێگیر بووە سەکتەی هەبووە دوای تەکبیرەی ئیحرام بۆ خوێندنی دوعای سەرەتایی نوێژ، لە سونەنەکان هاتووە: "أنه كان له سكتتان سكتة. في أول القراءة، وسكتة بعد الفراغ من القراءة"، سەکتەیەکی کەمە بۆ جیاکردنەوەی و ناوبڕ بۆ خوێندنەوەی قورئان.
نقل کراوە سەکتەیەک دوای فاتیحە هەیە، هیچ کەسێک نەی گوتووە سێ سەکتە هەیە، یان چوار سەکتە هەیە، هەر کەسێک ئەم وتەیە بڵێت ئەوە وتەیەکی گوتووە لە هیچ موسلمانێک نقل نەکراوە، سەکتەی دوای وتەی: "ولا الضالین"، ئەمەیان لە جنسی سەکتەکانی ترە، ئەمەیان پێی ناڵێن سەکتە.
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە سەکتەی ئیمام سێ وتە هەیە:
وتراوە: هیچ سەکتە نییە لەناو نوێژدا، کە ئەمە وتەی ئیمام مالکە.
وتراوە: یەک سەکتە هەیە بۆ خوێندنەوەی دوعای سەرەتایی نوێژ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە.
وتراوە: دوو سەکتە هەیە، کە ئەمە وتەی ئیمام شافعی و ئەحمەدە، بەڵگە:
(١)عن سمرة بن جندب: أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان له سكتتان: "سكتة حين يفتتح الصلاة، وسكتة إذا فرغ من السورة الثانية. قبل أن يركع " فذكر ذلك لعمران بن حصين، فقال: كذب سمرة فكتب في ذلك إلى المدينة إلى أبي بن كعب، فقال: صدق سمرة، رواه أحمد واللفظ له وأبو داود وابن ماجه، والترمذي، وقال حديث حسن.
(٢)وفي رواية أبي داود: "سكتة إذا كبر. وسكتة إذا فرغ من "غير المغضوب عليهم ولا الضالين"
ئیمام ئەحمەد ڕیوایەتی یەکەمی بەڕاست داناوە و سەکتەی دووەم سونەتە لەبەر ناوبڕ"فصل"، ئیمام ئەحمەد بە سونەتی دانەناوە خۆت بێ دەنگ بکەیت بۆ ئەوەی مأموم قورئان بخوێنێ، بەڵام هەندێک هاوەڵانی بە سونەتەیان داناوە، ...) الفتاوی الکبری (٢/٢٩٢).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ بەڵگەی صحیح و ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون لەسەر ئەوە ئیمام خۆی بێ دەنگ بکات هەتا مأموم فاتیحە دەخوێنێ لە نوێژی جەهری) مجموع الفتاوى (١١/٢٣٥).
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەکتەی دووەم: دوای خوێندنەوەی سورەت فاتیحە رواە أبو داود و سونەنی ترە، ابن حجر لە فتح الباري دەڵێت ئەمە جێگیر بووە، بەڵام سەکتەیەکە، بەڵام سەکتەکە بەو شێوەیە نییە کە هەندێک ئەهلی عیلم دەڵێن: دریژە بە قەد ئەوە نوێژ خوێن سورەت فاتیحە بخوێنێ، بەڵکو سەکتەیەکە ئەوەندەیە ئیمام بتوانێ ورد بێتەوە دوای فاتیحە چ بخوێنێ.
سەکتەی سێیەم: ئەو سەکتەیەیە کە لە قورئان خوێندنەوە تەواو دەبیت پێش ئەوەی ڕکوع ببەیت، بەڵام سەکتەیەکی کەمە، لەبەر ئەوە لە هەندێک فەرموودە باسی نەکردووە) مجموع الفتاوی (١٣/١٤٧).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی جێگیر بووبێت دوو سەکتە لەناو نوێژدا هەیە:
یەکەمیان: دوای تەکبیرەی ئیحرام، پێی دەڵێن سەکتەی دەست پێکردنی نوێژ.
دووەمیان: لە کۆتایی قورئان خوێندنەوە پێش ئەوەی ڕکوع ببەیت، بێ دەنگن بوونێکی کەمە بۆ جیاکردنەوەی و ناوبڕ خستنە نێوان قورئان خوێندنەوە و ڕکوعە.
سەبارەت بەوەی سەکتەی سێیەم نقل کراوە دوای فاتیحە فەرموودەکە لاوازە، هیچ بەڵگە لەسەری نەهاتوون باشتر وایە تەرکی بکەیت، سەبارەت بەوە بڵێیت بیدعەیە هیچ ڕوویەکی نییە، چونکە جیاوازییەکە بەناوبانگ بووە لەنێوان ئەهلی عیلم، هەر کەسێک شوبهەی هەبێت بڵێت سونەتە نابێت وا تووندی بنوێنی بەرامبەری، هەر کەسێک بیکات و دەست بە وتەی هەندێک ئەهلی عیلمەوە بگرێت هیچی تێدا نییە، لەبەر ئەوە هەندێک فەرموودە هاتوون لەسەر سونەتی ئەم کردەوەیە) مجموع الفتاوي (١١/٨٤).
کەواتە سونەت نییە ئیمام خۆی بێ دەنگن بکات بۆ ئەوەی مأموم قورئان بخوێنێ، لەبەر ئەوە هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون، وە ئەصل وایە نابێت عیبادەت بکەیت ئیلا بەڵگە لەسەری هاتبێت، ئەگەر سەکتەی هەبێت ئەوە سەکتەیەکی کەمە بۆ ئەوەیە هەتا ورد بیتەوە و بزانیت چ دەخوێنیتەوە.