سەردێری پرسیار:ئەگەر کەسێک خانوویەک دروست بکات، یان ئوتومبێل بکڕێت، پاشان ئاژەڵێک سەرببڕێت مەبەستی ئەوە بێت سوپاسی خوای گەورە بکات لەسەر ئەو نیعمەتە و بۆ ئەوەی دووریش بێت لە چاوەزار، ئایا ئەمە دروستە؟

بەرواری دانان :2020-03-12 کۆدی پرسیار:1833

پرسیار:

پرسیار: ئەگەر کەسێک خانوویەک دروست بکات، یان ئوتومبێل بکڕێت، پاشان ئاژەڵێک سەرببڕێت مەبەستی ئەوە بێت سوپاسی خوای گەورە بکات لەسەر ئەو نیعمەتە و بۆ ئەوەی دووریش بێت لە چاوەزار، ئایا ئەمە دروستە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەگەر ئاژەڵ سەر ببڕیت بۆ لادانی نەخۆشی و ڕاکێشانی خۆشی و خێر، ئەمەیان دروست نییە.  

نموونە: خەلکانێک کە تەواو دەبن لە خانوو دروست کردن ئاژەڵ سەر دەبڕن، ئەم ئاژەل سەر بڕینە دوو ئەگەری ھەیە: 

۱-ئەگەر مەبەست پێی دڵ خۆشی بێت لە تەواوبوونی خانوو ئەمەیان دروستە و ھیچی تێدا نییە. 

۲-ئەگەر مەبەست پێی ئەوە بێت جنۆکە داخلی مال نابێت، یان لە شەڕی جنۆکە سەلامەت دەبن یان ھەر مەبەستێکی تری خراپیان ھەبێت ئەمەیان دروست نییە، گومانی تێدا نییە صدەقە نەخۆشی و بەلا لادەبات، بەلام ئەم کردەوەیە لەگەڵ ئەم بیرباوەڕە خراپە داھێنراوە. 

زانایان دەڵێن ئاژەڵ سەربڕی بۆ خوا بە مەبەستی شیفاء، ئەمەیان دروستە چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوو مرضاكم بالصدقة) واتە: نەخۆشەکانتان چارەسەر بکەن بە خێر کردن، ئەمەیان ھۆکارە بۆ ھاتنی چارەسەر، وە صدقە سەر بڕین و خواردن و جل و بەرگ بەخشین و خواردنیش دەگرێتەوە.

سەبارەت بە ئاژەڵ سەربڕین لەبەر چاوەزار باشتر وایە ئەمە نەکرێت، نابێت موسلمان گومان بۆی خۆی دروست بکات و لە حەسوودی و چاوەزار بترسێت، بەڵکو دەبێت پشت بەخوا ببەستێت و زیکر و دوعا بکات.

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (دروست نییە ئاژەڵ سەرببڕیت لەبەر لادانی چاو یان حەسوودی، بەڵکو دەتوانێ دوعا بکات و پەنا بگرێت بەخوا، وە خێر و چاکە بدات بە هەژاران، بەمەیان خوای گەورە بەلای لەسەر لادەدات ٳن شاء الله).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام