پرسیار: حوکمی قبض "واتە دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دانان" دوای هەستانەوە لە ڕکوع؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دانان دوای هەستانەوە لە ڕکوع، سی وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەتە دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دابنێی دوای هەستانەوە لە ڕکوع، کە ئەمە وتەی حەنەفی و هەیتەمی و ابن حزم و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن سهلِ بنِ سعدٍ السَّاعديِّ رَضِيَ اللهُ عَنْه، قال: (كان النَّاسُ يؤمَرونَ أنْ يضَعَ الرَّجلُ اليدَ اليُمنى على ذراعِه اليُسرى في الصَّلاةِ). رواە البخاری (٧٤٠).
ئەم فەرموودەیە گشتی یە پێش رکوع و دوای رکوعیش دەگرێتەوە.
(٢)عن أنسٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه قال: (كان رسولُ اللهِ إذا قال: سمِعَ اللهُ لِمَن حمِدَه قام حتَّى نقولَ: إنَّه قد أوهَمَ..) رواه مسلم (٤٧٣).
وتەی: (قد أوهَمَ)، بەڵگەیە وەستان دوای رکوع وەک وەستان پێش رکوعە لە شێوەدا، لەوانە دەست لەسەر دەست دانان، لەبەر ئەوە هاوەڵی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گومانی بردووە وەهمی کردووە، ئەگەر جیاوازی هەبوایا گومانی وەهمی پێ نەدەبرد.
(٣)فەرموودە جێگیر نەبووە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەستەکانی بەردابێتەوە و لەسەر یەکی دانەنابێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەت نییە دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دابنێی دوای هەستانەوە لە ڕکوع، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە، بەڵگە:
(١)ئەسل وایە دەستەکان بەردەدەیتەوە هەتا بەڵگە هاتبێت بۆ قبض، هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون بۆ دەست لەسەر یەک دانان بۆ ڕکوع.
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژ خوێن بە ئارەزووی خۆیەتی بۆ دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دانان دوای ڕکوع، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد، بەڵگە:
(١)هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون بۆ قبض و إرسال، بەڵگەیە نوێژ خوێن بە ئارەزووی خۆیەتی.
مرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئەحمەد دەفەرمووێت: ئەگەر سەری خۆی بەزر کردەوە لە ڕکوع ئەگەر ویستی با دەستەکانی بەربداتەوە، وە ئەگەر ویستی با دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپ دابنێت) الإنصاف (٢/٤٧).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر هەستایەوە لە رکوع و بە پێوە وەستای، هەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دابنێ، ئەمە باشترە، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەستەکان بەردەدەیتەوە، بەڵام وتەی ڕاست هەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دادەنێیت، دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دادەنێیت لەسەر سینگ، هەروەک چۆن پێش رکوع کاتی بە پێوە وەستان وا دەکەیت) مجموع فتاوى ابن باز (١١/٣٠).
ابن حزم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە نوێژ خوێن دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دابنێت لەناو نوێژ لە هەموو وەستانەکانەکان) المحلی (٣/٢٩).
وتەی ڕاست دەتوانی بڵێی مەجالی تێدایە، واللە أعلم.