پرسیار: من باوکم نەماوە، من کاسپی بۆ ماڵەوە دەکەم برایەکی گەورەترم هەیە و ماڵی جیا کردۆتەوە، منیش وتم ئەگەر دابمەزرێم یەکەم مووچەم دەکەمە خێر، الحمدللە دامەزرام و یەکەم مووچەم وەرگرتووە دەتوانم بیدەم بە براکەم چونکە دەستی کورتە؟
وەڵام: هەر کەسێک بڵێت ئەگەر دابمەزرێم یەکەم مووچەم دەکەمە خێر، ئەگەر نییەتی نەزری هەبێت واجبە لەسەری وەفای پێ بکات، ئەگەر خێرەکەت دیار نەکردبێت بۆ هیچ لایەکی تر دروستە بدەیت بە براکەت.
زانایان دەڵێن دروستە خێری سونەت بدەیت بە برای خۆت ئەگەر هەژاریش نەبێت، بەڵام سەبارەت بە زەکات دان بە برا زانایان دەلێن دروستە بە دوو مەرج:
۱-برای یەکێک بێت لەو ھەشت کەسانەی کە زەکاتی پێ دەشێت.
۲-مسرف کردنی برای لەسەری واجب نەبێت.
ھەروەھا زانایان دەلێن زەکات دان بە نزیکی خۆت پاداشتی زیاترە بەلگە:
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (الصَّدَقَةُ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ، وَهِيَ عَلَى ذِي الْقَرَابَةِ اثْنَتَانِ: صِلَةٌ وَصَدَقَةٌ) رواه أحمد والترمذي.
واتە: خێر کردن بە ھەژار چاکەیە و خێرە، وە ئەوەی لەگەل خزمی نزیکی خۆت دەکەیت دوو شتە: گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتییە و خێر و چاکە لەگەڵ کردنە.
لەوانەیە یەکێک بلێت کەی مسرەف کردنی برا لەسەر برا واجب دەبێت؟
سەرەتا ھەموو زانایان یەک دەنگن واجبە مسرەفی أصول بکرێت،أصول: وەک باوک و باپیر بەرەو سەرەوە ، وە دایک و داپیر.
و فروع: کوڕ و کچ و نەوەکانی کوڕ بەرەو خوارەوە، ئەمانەش واجبە مەسرەفیان بکەیت کاتی پێویستی.
بەلام بۆ خوشک و برا و خاڵ و مام جیاوازی ھەیە، زانایان دەلێن مسرەفی خوشک و برا واجب دەبێت بەم سێ مەرجە:
۱-دەبێت برای ھەژار بێت.
۲-دەبێت ئەو براییەی مسرەفی دەکات مالی زیاد لە پێویستی خۆی ھەبێت.
۳-دەبێت لەو حالەتە بێت میراتگری برای خۆی بێت.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مەرجە بۆ واجبی مسرەف کردنی ئەم سێ مەرجە ھەبێت:
یەکەمیان: دەبێت ھەژار بێت و مالی نەبێت، وە ئیشی نەبێت و دەولەمەند بێت پێویستی بە کەس نەبێت بۆ مسرەف کردن، ئەگەر باش بوو و پێویستی بە کەس نەبوو مسرەف کردنی واجب نییە.
دووەم: ئەوەی واجبە مسرەفی بکات دەبێت مالی ھەبێت زیاد لە پێویستی خۆی و مال و منالی، بەلام ئەگەر لێی زیاد نەبوو ھیچی لەسەر نییە، کەبەر فەرموودەی جابر پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر یەکیک لەئێوە ھەژار بوو بە مال لە خۆی خەرج بکات٫ ئەگەر لێی زیاد بوو با لە مال و منالی خۆی خەرج بکات، ئەگەر لێی زیاد بوو ب لە خزمە نزیکەکانی خەرج بکات.
سێیەم: دەبێت ئەوەی مسرەف دەکات میراتگری بێت) المغنی (۸/۱٦۹).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ