پرسیار: حوکمی لەبەر کردنی جل و بەرگی سپی چییە بۆ بووک لە ڕۆژی گواستنەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەتە جل و بەرگی سپی لەبەر بکرێت، بەڵگە:
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (البَسُوا مِنْ ثِيَابِكُمُ البَيَاضَ، فَإِنَّهَا مِنْ خَيْرِ ثِيَابِكُمْ، وَكَفِّنُوا فِيهَا مَوْتَاكُمْ). رواه أبو داود (٤٠٦١)، والترمذي (٩٩٤) وصححه، وغيرهما، وصححه الألباني.
مناوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم خطابە بۆ هەموو دروستکراوەکانە، لەبەر وتەی: "ثیابکم"، نەی فەرموو: "ثیابنا"، ئەم جل و بەرگە باشترین جل و بەرگە) فیض القدتر (٣/٤٨٥).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر جل و بەرگ هەموو لاشەی ئافرەت داپۆشێت ڕێگەپێدراوە و هیچی تێدا نییە، چونکە عیبرەت بە ڕەنگ نییە، دروستە بۆ ئافرەت جل و بەرگی سپی و زەرد و سۆر و سەوز لەبەر بکات.
بەڵام نابێت خۆی بچووێنێت بە پیاو لەم جل و بەرگەدا، واتە جل و بەرگێک لەبەر نەکات دوورمانی وەک دوورمانی جل و بەرگی پیاو بێت، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەفرەتی کردووە لەو ئافرەتانەی خۆیان دەجووێنن بە پیاوان، وە نەفرەتی کردووە لەو پیاوانەی خۆیان دەچووێنن بە ئافرەتان) نور على الدرب (٨/٢).
جل و بەرگی ڕەش مەرج نییە بۆ حیجاب، بەڵکو جل و بەرگ هەر ڕەنگێک بێت مەرجەکانی حیجابی شەرعی تێدا بێت دروستە، جل و بەرگی بووک ئەگەر سپی بێت یان هەر ڕەنگێکی تر ئەگەر مەرجەکانی حیجابی شەرعی تێدا بێت دروستە.