سەردێری پرسیار:گەر پیاوێک ئافرەتیك مارە بکات پیاوەکە نوێژ نەکەر بێت، ئایا جووت بوونەکە بە زینا حساب دەکرێت؟

بەرواری دانان :2020-03-14 کۆدی پرسیار:1838

پرسیار:

پرسیار: گەر پیاوێک ئافرەتیك مارە بکات پیاوەکە نوێژ نەکەر بێت، ئایا جووت بوونەکە بە زینا حساب دەکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: واجبە لەسەر ئافرەت شوو بە پیاوێک بکات بە پیاوێک خاوەن دین و ڕەوشت بێت، نوێژ گەورەترین روکنی دینە دوای وشەی شایەتوومان هێنان، حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەت قبول بکات شوو بکات پیاوێک نوێژ تەرک بکات کە نوێژ کٶڵەکەی دینە.

ئەگەر ئافرەت شوو بە پیاوێک بکات نوێژ نەکات ئەم دوو حالەتانەن:

یەکەم: ئەگەر کەسەکە باوەڕی بە واجبی نوێژ نەبێت، یان نوێژ تەرک کردنی لا باشتر بێت لە نوێژ کردن، ئەمەیان کافرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، بە هیچ شێوەیەک نابێت ئافرەتی موسلمان شووی پێ بکات.

دووەم: ئەگەر کەسەکە باوەڕی وابێت نوێژ واجبە و لە تەمبەلی نەکات، ئەمەیان زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کافر نەبووە و عەقدی نیکاحی دروستە، بەڵام هەموو زانایان یەک دەنگن فاسقە و کەسێکی زۆر زۆر خراپە لەبەر تەرک کردنی نوێژ، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کافرە و عەقدی نیکاحیش دروست نییە.

بە هەر حال هەر ئافرەتێک شووی کردبێت بە نوێژنەکرێک، باوەڕی وابێت نوێژ نەکەر کافر نییە لەم حالەتە فەتوا نادرێت نە باطلی عەقدی نیکاح، هەتا ئەگەر بلێی کافریشە و عەقدی نیکاحیش بەتالە، ئەوە وەسف ناکرێت بە زینا، چونکە بابەتەکە جێگای جیاوازییە لەنێوان زانایان، کەواتە نابێت وەسف بکرێت نە زینا، واللە أعلم.

تێبینی: ئەگەر کەسێک هەندێک جار نوێژ بکات و هەندێک جار تەرکی بکات، وتەی ڕاست ئەوەیە کەسەکە موسلمانە و عەقدی نیکاحی دروستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام