سەردێری پرسیار:ئایا دروستە بڵێیت خوا و پێغەمبەر لێت خۆش بن، ئایا ئەمە شیرک نییە؟

بەرواری دانان :2020-03-15 کۆدی پرسیار:1839

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە بڵێیت خوا و پێغەمبەر لێت خۆش بن، ئایا ئەمە شیرک نییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن هەر کەسێک پێغەمبەرێک یان هەر دروستکراوی تر بکاتە واستە لەنێوان خۆ و خوای گەورە ئەوە تووشی شیرکی گەورە بووە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەندەیە خوا نییە، نابێتە بە هیچ شێوەیەک تایبەتمەندی و سیفەتەکانی پەروەردگاریەتی پێی بدەیت، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەشی نییە بۆ هیدایەت دانی دڵ و لێ خۆش بوونی تاوانی بەندەکان.

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەر کەسێک فریشتەکان و پێغەمبەرەکان بکاتە واستە لەنێوان خۆی و خوای گەورە، وە داوایان لێ بکەن و پشتیان پێ ببەستن، وە داوای لێ بکەن بۆ ڕاکێشانی سوود و لادانی زیان، نموونە: داوای لێ دەکەن بۆ لێ خۆش بوونی تاوان و هیدایەت دانی دڵ و ڕزگار کردن لە ناخۆشی و ڕێگری کردن لە بەلاو ناخۆشی، ئەوە کافرە بە یەک دەنگی هەموو زانایان) مجموع الفتاوی (١/١٢٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام