پرسیار: گەر کەسێک نوێژ نەکات خوای گەورە هیدایەتی دەست بە نوێژ بکاتەوە پێویستە سەرەتا چی بکات؟
وەڵام: سەرەتا دەبێت تەوبەیەکی ڕاست بکات، چونکە تەرک کردنی نوێژ تاوانێکی زۆر گەورەیە، باشتر وایە زۆر نوێژی سونەت بکات لەسەری واجب نییە ئەو نوێژانە قەزا بکاتەوە کە نەیکردووە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە قەزاکردنەوەی نوێژ بۆ کەسێک نوێژ ناکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی دەڕوات، دوو وتە ھەیە:
یەکەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون دەبێت نوێژ قەزابکاتەوە، کە ئەمە وتەی ھەرچوار مەزھەبەکانە، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (وأقيموا الصَّلاة) [البقرة: ٤٣].
ھیچی جیاوازی نەخستۆتە نێوان نوێژ کردن لە کاتی خۆی و دوای کات، ئەم فەرمانە دەلالەت لەسەری واجبی دەکات.
(٢) عن أنسِ بن مالكٍ رَضِيَ اللهُ عَنْه، عن النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (مَن نَسِي صلاةً فليصلِّ إذا ذكَرَها، لا كفَّارةَ لها إلَّا ذلك؛ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي) رواه البخاري (٥٩٧)، ومسلم (٦٨٤).
وفي رواية: (مَنْ نسِيَ صلاةً، أو نام عنها، فكفَّارتها أن يُصلِّيها إذا ذكَرَها) رواه مسلم (684).
ئەگەر واجب بێت لەسەر ئەو کەسەی نوێژ لەبیر دەکات یان خەوتووە قەزابکاتەوە، ئەوە ئەو کەسەی بە ئەنقەست قەزاکردنەوەی لەپێشترە.
(٣) ڕۆژوو شکاندن لە مانگی ڕەمەزان دا واجبە قەزابکەیتەوە، نوێژیش بەھەمان شێوە.
(٤) قەرزی مرۆڤەکان ئەگەر پەیوەست بێت بە کات، پاشان کاتی ھات لاناچێت، قەرزی خوا لەپێشترە لانەچێت و قەزا بکرێتەوە، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فدَينُ اللهِ أحقُّ أنْ يُقضَى) رواه البخاري (١٩٥٣)، ومسلم (١١٤٨).
ابنُ قُدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نەمان زانیووە جیاوازی ھەبێت لەنێوان موسلمانان سەبارەت بەو کەسەی نوێژ تەرک دەکات دەبێت قەزابکاتەوە) المغنی (٣٣٢/٢).
العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت: "مَن نام عن صلاةٍ أو نَسِيَها"، حوکمەکە تەنھا بۆ نووستن و لەبیرکردن نییە، چونکە ئەگەر نوێژ تەرک بکات لەبەر فاسقی یان شێتی دەبێت قەزابکاتەوە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان) العناية (٤٨٥/١).
دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون قەزاکردنەوەی لەسەر نییە، کە ئەمە وتەی ظاهری و ابن تیمییە و ابن ڕەجەب و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ) [ الماعون: ٤-٥].
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا) [مريم: ٥٩ ].
(٣) قال صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (مَن فاتتْه صلاةُ العصرِ فكأنَّما وُتِرَ أَهلَه ومالَه) أخرجه البخاري (٥٥٢)، ومسلم (٦٢٦).
ھەر کەسێک نوێژ تەرک بکات بێ عوزر ھیچ ڕێگا نییە بۆ گەیشتن پێی ، ئەگەر پێی گەیشتبا و قەزابکرابایا فەرموودەکە بە چوون وەسفی نەدەکرد وەک ئەو کەسەی لەبیر دەکات یان دەخەوێت.
(٤) نوێژ عیبادەتێکە کاتێکی دیاری کراوی بۆی ھەیە، ھەروەک چۆن نابێت پێش کات بکرێت و دروست نییە پاش کاتیش بەھەمان شێوە.
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە تەرک کردنی نوێژ بە ئەنقەست زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجبە قەزابکاتەوە ، ھەندێک لەوانە ئیجماع نقل دەکەن ، ھەندێکیان ئەم وتەیەی پێغەمبەر دەکەن بەڵگە: "قضوا الله الذي له؛ فاللهُ أحقُّ بالقضاء"، وە بەڵگەی تر : ئەگەر فەرمان کرابێت بە مەعزور بە نووستن و لەبیر کردن نوێژ قەزابکاتەوە، ئەوە کەسی تر لەپێشترە قەزای بکاتەوە، ئەمە کردنە بەڵگەیە جێگای تێڕوانینە، مەعزور فەرمانی پێکراوە بە قەزاکردنەوە، چونکە قەزاکردن دەبێتە کەفارەت بۆی، بەڵام ئەو کەسەی بە ئەنقەست تەرک دەکات قەزاکردنەوەی لەسەر نییە ببێتە کەفارەت بۆی، چونکە تاوانبارە و دەبێت تەوبە بکات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان، لەبەر ئەوە زۆربەی لە زانایان دەڵێن کەفارەت لەسەر کوشتنی ئەنقەست نییە، وە کەفارەت لەسەر ئەو کەسەش نییە کە سوێند دەخوات بەدرۆ ، چونکە کەفارەت ئەم تاوانە لانادات، ...) فتح الباری (٣٥٣/٣).
ابن رجب ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (چۆن دەڵێیت ئیجماع دامەزراوە لەگەڵ ئەوە حەسەن پێچەوانەی ئەوانی کردووە لەگەڵ گەورەی حەسەن و جەلالەتی و فەزل و عیلم و زوھد و تەقوای ؟! نەزانراوە لە ھیچ ھاوەڵێک بۆ واجبی قەزاکردنەوە لەسەر ئەو کەسەی بە ئەنقەست تەرکی دەکات ، بەڵکو نەم بینیووە ھیچ شتێک لە تابعی یەكان ئیلا نەخەعی نەبێت) فتح الباری (٣٥٨/٣).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر مرۆڤ نوێژی تەرک کردن بەھۆی لەبیرکردن یان نووستن یان نەخۆشی، ئەوە قەزای دەکاتەوە، سەبارەت بەوەی ئەگەر تەرک بکای بە ئەنقەست بێ شوبھە، ئەوە قەزا ناکاتەوە، چونکە تەرکی کردووە بە ئەنقەست و کوفری گەورەیە ، ئەگەر چی ئینکاریش نەکات لەسەر وتەی ڕاستی زانایان) مجموع فتاوى ابن باز (٣١٥/١٠) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت لای من ئەو وتەیەیە کە ابن تیمییە ھەلیبژاردووە ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ھەر کەسێک نوێژ تەرک بکات بە ئەنقەست ھەتا کاتی نوێژ دەڕوات قەزاکردنەوە سوودی بۆی نییە، ... بەڵکو ئەوەی نوێژی تەرک کردووە لەسەریەتی تەوبە و استغفار بکات، وە کردەوەی باش بکات، بەمە ئومێدی ئەوەمان ھەیە خوای گەورە عەفووی دەکات، وە لێی خۆش بێت لە تەرک کردنی ئەو نوێژانە) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين (٩٣/١٢) .
لەوانەیە یەکێک بڵێت بۆچی واجبە لەسەر سەرخۆش نوێژ قەزابکاتەوە دوای ئەوەی بەئاگا دێت، بەڵام واجب نییە لەسەر ئەو کەسەی بەئەنقەست نوێژ تەرک دەکات قەزا بکاتەوە، یان قەزاکردنەوە ھیچ سوودی بۆی نییە، ئایا ئەمە تناقض نییە؟
وەڵام: دەڵێن ڕاستە ھەردووکیان تاوانن و سەرپێچییان کردووە، واجبە لەسەر ھەردووکیان تەوبە بکەن، بەڵام جیاوازی ھەیە لەنێوان: سەرخۆش ئاگای لەخۆی نییە، ئەگەر ئاگای لەخۆ نەبێت نابێت نوێژ بکات، بۆ ئەوەی بزانێت چ دەڵێت بە دەقی قورئان، بەڵام کەسی تر بە ئەنقەست نوێژ ناکات ھەتا کاتی دەڕوات ئاگای لەخۆیەتی و دەزانێت چ دەڵێت.