سەردێری پرسیار:حوکمی سەربراوی دەستی دووڕوو و موشریک چییە؟

بەرواری دانان :2020-03-16 کۆدی پرسیار:1842

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەربراوی دەستی دووڕوو و موشریک چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن سەربڕاوی دەستی مەجوسی و پەیکەر پەرست و هەڵگەڕاوە لە دین حەڕامە، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن، بەڵگە:

١-خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَطَعَامُ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ حِلٌّ لَكُمْ) [المائدة:٥].

لەم ئایەتە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە سەربراوی ئەهلی کیتاب حەڵاڵە، مەجوس و پەیکەر پەرست و هەڵگەڕاوە لە دین ئەهلی کیتاب نین و سەربڕاوی حەڵاڵ نییە.

٢-حەڵاڵ نییە ئافرەتیان مارە بکەیت، کەواتە دروست نییە سەربڕاویشی بخۆیت.

ابن عبد البر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن مەجوس و پەریکەر پەرست ئەگەر بسم اللە بڵێن کاتی ئاژەڵ سەربڕین ئاژەڵەکە ناخورێت) الاستذکار (٥/٢٥٠).

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر حەڕامی ڕاو وسەربڕاوی مەجوس، ئیلا ئەوانە نەبێت کە سەر نابڕێن) المغني (٩/٣٩٢).

ابن القطان ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن مەجوس و پەیکەر پەرست ئەگەر ناوی خوا لەسەر ئاژەڵ بڵێن ئاژەڵەکە ناخورێت) الإقناع في مسائل الإجماع (١/٣٢١).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەربڕاوی موشریک حەڕامە لای زۆربەی زانایان، وتراوە: ئیجماع هەیە لەنێوان هاوەڵان) الفتاوى الكبرى (١/٢٧١).

سەبارەت بە دووڕوو دوو حالەتە:

١-ئەگەر دووڕووی خۆی بەدیار بخات و ئاشکرا بێت لەناو خەڵک، ئەمەیان نابێت سەربڕاوی بخۆیت.

٢-ئەگەر دووڕووی خۆی بەدیار نەخات و ئاشکرا نەکات، لەم حالەتە مامەلەی موسلمانی لەگەڵ دەکەیت و سەربراوی حەڵاڵە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام