پرسیار: سەربراوی دەستی مجهول الحال لە دار الکفر حەڵاڵە یان نە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سەربڕاوی ئاژەڵ سێ ئەگەری هەیە:
یەکەم: ئەگەر کەسەکە موسلمان بێت و بسم اللە گوتبێ کاتی سەربڕین، گومانی تێدا نییە ئەمەیان حەڵاڵە.
دووەم: ئەگەر کەسەکە ئەهلی کتاب بێت و بسم اللە گوتبێ کاتی سەربڕین، ئەمەیان گومانی تێدا نییە حەڵاڵە.
سێیەم: ئەگەر کەسەکە موشریک بێت ئەهلی کتاب نەبێت، ئەمەیان گومانی تێدا نییە سەربڕاوی حەڵاڵ نییە.
بەڵام دەبێت موسلمان ئاگاداری ئەوە بێت هەندێک ئەهلی کتاب ئاژەڵ سەرنابڕن، بەڵکو بە هۆی کارەباوە دەیکوژن، ئەمەیان حەڵاڵ نییە و بە مردار بوو حساب دەکرێت.
کەواتە ولاتی کافرەکان ئەگەر موشریک بوون نابێت سەربراویان بخۆیت بە هیچ شیوەیەک، بەڵام ئەگەر ئەهلی کتاب بوون دەڵێین:
١-ئەگەر بزانیت بە ڕێگای شەرعی سەربڕاوە، ئەمەیان هیچ کێشەی تێدا نییە وحەڵاڵە.
٢-ئەگەر بزانی بە ڕێگای ناشەرعی سەربڕاوە، واتە: بسم اللە ناڵێن کاتی سەربرین، یان بەهۆی کارەباوە ئاژەڵ دەکوژن، ئەمەیان گومانی تێدا نییە حەڕامە.
٣-ئەگەر بەگومان بێت لە سەربرینی، لەم حالەتە دەڵێین:
أ-ئەگەر زۆربەی خەڵکەکە ئاژەڵ بکوژن بەهۆی کارەباوە، یان ناوی خوا لەسەر ناڵێن، لەم حالەتە نابێت بیخۆیت.
ب-ئەگەر زۆربەی خەڵکە ئاژەڵ سەرببڕن بە ڕێگایەکی شەرعی، لەم حالەتە دروستە چونکە حوکم بۆ زۆرینەیە.
ئەگەر لە شوێنێک بوو ئەهلی کتاب و موشریک وەک یەک وابوون بۆ ڕێژەیان، وە نازانیت ئەهلی کتابە یان موشریکە، لەم حالەتە دەبێت بپرسێت ئەگەر موسلمانی دەست بکەوێت ئەوە باشترە، ئەگەر نا دەبێت ئەهلی کتاب بدۆزێتەوە بە شێوەی شەرعی سەرببڕێت، ئەگەر نا گومان دروست بوون لەسەر ئەو کەسەکە ئەهلی کتابە یان موشریکە، لەم حالەتە نابێت لەو ئاژەڵە بخۆیت.