سەردێری پرسیار:کەسێک پارەی خەڵکی خواردووە، خاوەنی پارەکەش مردووە ئایا چی بکات؟

بەرواری دانان :2020-03-18 کۆدی پرسیار:1849

پرسیار:

پرسیار: کەسێک پارەی خەڵکی خواردووە، خاوەنی پارەکەش مردووە ئایا چی بکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن خواردنی مالی خەڵک مافێکە دەبێت بیدەیتەوە، ئەو کەسەی مالی خەڵکی خواردووە دوو ئەگەری هەیە:

١-یان کەسەکە دەولەمەندە یان مام ناوەندە، لەم حالەتە دەبێت پارەی کەسەکە بداتەوە.

٢-یان کەسەکە هەژارە، لەم حالەتەش دەبێت پارەی بداتەوە ئەگەر باری ئابووری باش بوو، ئەگەر خاوەن مال لێی ببورێت باشتر ئەو کاتە لەسەری لادەچێت.

سەبارەت بە خاوەنی مال یان خاوەن مالەکە زیندووە یان مردووە:

-ئەگەر خاوەن مالەکە زیندوو بوو دەبێت پارەکە بۆ خاوەنی مال بگەڕێنێتەوە، ئەگەر شەرم بکات دەتوانێ بە کەسێکی تر بنێرێت بێ ئەوەی باسی تۆ بکات.

-ئەگەر خاوەن مالەکە مردبوو دەبێت بۆ میراتگرەکانی بگەڕێنێتەوە.

هەر کەسێک هەژار بێت و تەوبەیەکی ڕاستی کردبێت و نییەتی دانەوەی هەبێت نەتوانێ پارە بۆ خاوەن مالەکە بگەرێنێتەوە، ئەوە خوای گەورە بە فەزل و چاکەی خۆی خاوەن مال قەرەبوو دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام