سەردێری پرسیار:نوێژ لە پشت کێ جائیزە؟

بەرواری دانان :2020-03-19 کۆدی پرسیار:1852

پرسیار:

پرسیار: نوێژ لە پشت کێ جائیزە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام:زانایان دەڵێن نوێژ کردن لەدوای ئیمام ئەم سێ حالەتەیە:

حالەتی یەکەم: ئەگەر ئیمامەکە ئیمامێکی باش و عادل بوو، ئەوە دروستە نوێژی لەدوای بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان

حالەتی دووەم: ئەگەر ئیمامەکە مستور الحال بوو، نە بیدعەی لێ بەدیار کەوتووە وە نە خراپە، لەم حالەتە دروستە نوێژی بەدوای بکەیت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژ بەدوای مستور الحال دروستە بە یەک دەنگی ھەموو زانایانی موسمانان) قاعدة أهل السنة والجماعة في رحمة أهل البدع لاپەڕە ٧-٨ .

حالەتی سێیەم: ئەگەر ئیمامەکە ئیمامێکی خراپ بوو، وتەی ڕاست دروستە نوێژی بەدوای بکەیت لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، بەلگە

(١)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (يؤم القوم أقرؤهم لكتاب الله) رواه مسلم (٦٧٣)، واتە: پێش نوێژی بۆ خەلک دەکات ئەوەی زیاتری ھەمووان قورئانی لەبەرە

ئەم فەرموودەیە گشتییە کەسی باش و خراپ دەگرێتەوە.

(٢)پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە کاربەدەستی خراپ کە نوێژ دوا دەخەن لە کاتی خۆیان ناکەن دەفەرمووێت: (نوێژی خۆت لە کاتی خۆت دا بکە، ئەگەر گەیشتی بە نوێژ لەگەڵیان نوێژی لەگەڵ بکە چونکە بۆت بە سونەت حساب دەکرێت) رواه مسلم (٦٤٨).

(٣)ھاوەڵان نوێژیان بەدوای فاسق کردووە، وە ابن عمریش نوێژی بەدوای حەجاج کردووە کە ابن عمر بەناوبانگ بووە لە شوێن کەوتنی سونەت، وە حەجاجیش بە ناو بانگ بووە بە خراپە.

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ھەموو زانایان یەک دەنگن کە باش نییە نوێژ بە دوای فاسق بکەیت، بەلام جیاوازی لەوە دایە نوێژ دروستە یان نە، وتراوە نوێژی دروست نییە، کە ئەمە وتەی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی احمد، وتراوە نوێژی دروستە کە ئەمە وتەی ابی حنیفە و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی احمد، جیاوازی لەوە دا نییە کە نابێت ئیمامەتی پێی ڕابسپێردرێت.) مجموعة الفتاوى (٢٣/٢٥٨).

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نوێژی ابن عمر لە دوای حەجاجی کوڕی یوسف جێگیر بووە لە صحیح بوخاری، بێجگە لە ئەمە چەند فەرموودەی ڕاست ھاتوون بەلگەن لەسەر دروستی نوێژ لە دوای فاسق و ئیمامی زالم.

ھاوەڵانی ئێمە دەلێن نوێژ لەدوای فاسق دروستە و حەڕام نییە ، بەلام باش نییە ، ھەروەھا باش نییە نوێژ لەدوای بیدەچی بکەیت ئەگەر بیدعەکەی کوفر نەبێت وە نوێژیش دروستە ، ئەگەر تووشی کوفر بووبێت بە بیدعەکەی باسمان کرد نابێت نوێژی بەدوای بکەیت وەک کافرەکان ، ئیمام شافعی دەقی ھەیە کە باش نییە نوێژ لەدوای فاسق و بیدعەچی بکەیت ، ئەگەر نوێژی لەدوای بکات نوێژی دروستە) المجموع (٤/١٥١).

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زۆربەی زانایان دەلێن پێش نوێژی فاسق دروستە ، بەلام دەبێت ئەوە بوترێت فاسق "کەسی لە فەرمان و نەھی دەرچوو واتە کەسی خراپ " دوو جۆرن:

یەکەم: خراپییەکەی کار لە نوێژ بکات و نقص دەکات و پووچ دەکات.

دووەم: خراپییەکەی لە دەرەوەی نوێژە.

ھەر کەسێک خراپیەکەی کار لە نوێژ بکات، ئەوا پێش نوێژی دروست نییە چونکە نوێژی دروست نییە.

بەلام ھەر کەسێک خراپییەکەی پەیوەست نەبێت بە نقص و پووچ بوونی نوێژ وتەی ڕاست ئەوەیە کە نوێژ لە دوای دروستە، وە بێجگە لە خراپەکار باشترە و لە پێشترە پێش نوێژ بکات بێ گومان، بەلام بلێی پێش نوێژی دروست نییە ئەمە ڕاست نییە . )) فتح ذي الجلال والإكرام (٤/٥٥١).

زانایان دەلێن ھەر کەسێک کوفر یان شیرکی گەورەی لەلا بێت نابێت بە ھیچ شێوەیەک نوێژی بەدوای بکەیت، وە نابێت بە هیچ شێویەک پیاو نوێژ بە دوات ئافرەت بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام