پرسیار: ئایا کورونا تاعونە؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تاعون:
(١)هەندێک دەڵێن نەخۆشییەکی زانراو لای زانایانی پزیشکی.
(٢)هەندێک زانای تر دەڵێن: هەر نەخۆشییەکی ساڵ زۆر لە خەڵک پێی بمرێت ئەوە تاعونە.
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتراوە: تاعون ناوێکە بۆ هەموو هەموو نەخۆشییەک بەکاردێت لە ساڵدا بڵاوبێتەوە بەخێرایی، وەک کولیرا و نەخۆشی تر، ئەم وتەیە نزیکترە) شرع ریاض الصالحین (٦/٥٦٩).
زانایان دەڵێن تاعون ناچێتە مەدینە، وە ڕیوایەت هاتووە ناچێتە مەککەش، بەڵام لەسەردەمی عومەر خوا لێی ڕازی بێت چەندین خەڵک بەخێرا دەمردن بەهۆی نەخۆشییەک کە لەو سالەدا بڵاوببوەوە، لەسەر وتەی یەکەم ئەوەی لەسەردەمی عومەر ڕوویدا تاعون نەبووە، چونکە تاعون نەخۆشییەکی تایبەتە نەک هەر نەخۆشییەکی ساڵ زۆرلە خەڵک پێی بمرێت.
عن أَبِي الْأَسْوَدِ قَالَ: (أَتَيْتُ الْمَدِينَةَ وَقَدْ وَقَعَ بِهَا مَرَضٌ، وَهُمْ يَمُوتُونَ مَوْتًا ذَرِيعًا، فَجَلَسْتُ إِلَى عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ ... إلخ).رواە البخاری (٢٦٤٣). ومعنى: ذريعاً: أي: سريعاً.
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (عَلَى أَنْقَابِ الْمَدِينَةِ مَلَائِكَةٌ لَا يَدْخُلُهَا الطَّاعُونُ وَلَا الدَّجَّالُ) روى البخاري (١٨٨٠)، ومسلم (١٣٧٩)
حَدِيث أَبِي هُرَيْرَة: (الْمَدِينَة وَمَكَّة مَحْفُوفَتَانِ بِالْمَلَائِكَةِ عَلَى كُلّ نَقْب مِنْهُمَا مَلَك لَا يَدْخُلهُمَا الدَّجَّال وَلَا الطَّاعُون) أَخْرَجَهُ عُمَر بْن شَبَّة فِي " كِتَاب مَكَّة " عَنْ شُرَيْح عَنْ فُلَيْح عَنْ الْعَلَاء بْن عَبْد الرَّحْمَن عَنْ أَبِيهِ عَنْ أَبِي هُرَيْرَة عَنْ النَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِهَذَا وَرِجَاله رِجَال الصَّحِيح.
هەندێک زانا باسیان کردووە لە ساڵی ٧٤٩هیجری تاعون چووتە ناو مەککە، بەڵام دەڵێن ئەوە نەخۆشی بوو نەک تاعون، ئەو کەسەی نقلی کردووە واگومانی بردووە تاعونە کەچی تاعوون نەبووە.