سەردێری پرسیار:ئایا خەوتنی نیوان عەسرو مەغریب، وە خەوتنی نیوان مەغریب و عیشا هیچ کاریگەری خراپی لەسەر مرۆڤ هەیە وە ئەگەر هەیە هیچ بەڵگەیەک هەیە؟

بەرواری دانان :2020-03-20 کۆدی پرسیار:1855

پرسیار:

پرسیار: ئایا خەوتنی نیوان عەسرو مەغریب، وە خەوتنی نیوان مەغریب و عیشا هیچ کاریگەری خراپی لەسەر مرۆڤ هەیە وە ئەگەر هەیە هیچ بەڵگەیەک هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام : زانایان دەڵێن باش نییە پێش نوێژی عیشا بخەویت، لەبەر ئەوەیە تاکو نوێژی عیشای لێ نەڕوات ، یان ھەتا نوێژی عیشا لە سەرەتایی کات بکات بە کۆمەڵ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي بَرْزَةَ رضي الله عنه أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَكْرَهُ النَّوْمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَالْحَدِيثَ بَعْدَهَا. رواه البخاري (٥٦٨)، ومسلم ( ٦٤٧) .

واتە : لە ئەبی بەرزە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی خۆش نەبووە پێش نوێژی عیشا بخەوێت ، وە دوای نوێژی عیشا قسە بکات و بمێنێتەوە .

(٢) عن عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ: (مَا نَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَبْلَ الْعِشَاءِ ، وَلَا سَمَرَ بَعْدَهَا) رواه ابن ماجه (٧٠٢) ، وصححه الألباني

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (" وكان يكره النوم قبلها" واتە: پێش عیشا، چونکە مرۆڤ ئەگەر نووست یان نووستنەکەی قوولە و بەئاگا ناھێت بۆ نوێژی عیشا، یان لەبەر ئەوە خەوەکە ناخۆشە و مرۆڤ ھەست بە بێزاری ناخۆشی دەکات، ... ئایا ئەم کەڕاھەتە کەڕاھەتی شەرعی یە یان کەڕاھەتی نەفسی یە؟

لەوانەیە ئەمە بێت یان ئەمە بێت، بەڵام ئەگەر سەیری عیلەت بکەین ئەوە ڕاستە لای ئێمە کە کەڕاھەتی شەرعی بێت ، لەبەر ئەوە زانایان دەڵێن نووستن باش نییە پێش نوێژی عیشا.

بەڵام مرۆڤ ھەیە ماندووە لەو ڕۆژەدا ، ئەگەر بخەوێت یەک کاتژمێر لەنێوان مغرب و عیشا، ئەوە گورج و گۆڵ دەبێت، بۆ ئەم حالەتە بەم کەسە دەڵێین: نووستن مەکروھ نییە، چونکە ئەم نووستنە مەبەست پێی بەھێز بوونە لەسەر عیبادەت وچوونە بەرەو عیبادەت بە گورجی، ئەمە ڕوودەدات زۆر، زۆر خەڵک ھەن زۆر پێویستیان بە خەوە و ماندوون، ئەگەر نوێژ بکات سوودی لێ وەرناگرێت، ئەگەر بخەوێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک یان نیو کاتژمێر ماندوو بوونی لادەچێت ، دەڵێین : ئەم نووستنە ئێستا داواکراوە، چونکە بەھێزی دەکات لەسەر عیبادەت، ھەتا مرۆڤ نوێژی قبول بێت و بزانێت چ دەڵێت، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بەو کەسەی ھەڵدەستێت بۆ نوێژ و خەوی دێت بخەوێت، بۆ ئەوەی نوێژ بەڕێ نەکات بە ناخۆشی و بۆ ئەوەی بزانێت چ دەڵێت نەوەک قسەی تر بکات) فتح ذي الجلال والإكرام (٢/٤١-٤٢).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (زانایان دەڵێن : ھۆکاری کەڕاھەتی نووستن پێش نوێژی عیشا لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی نوێژی نەڕوات یان نوێژ لە سەرەتایی کات بکات کە باشتر وایە لە سەرەتایی کات بکەیت، وە لەبەر ئەوەیە بۆ ئەوەی خەڵک ئاسانکاری نەکات لەم بابەتە بخەوێت و نوێژی بە کۆمەڵی لێ بڕوات.) شرح صحیح مسلم.

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (نووستن لەنێوان مغرب و عیشا مەکروھە، پێغەمبەرد درود وسەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە پێش نوێژی عیشا بخەوێت و پاشیش قسە بکات، دەبێت ئارام ھەاا نوێژی عیشا دەکەیت ئەگەر سۆراتی نەما، بەڵام ئەگەر نوێژی عیشا دواخرا و کردت پێش نیوەی شەو لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە بخەویت، ...) نور علی الدرب.

عبدالله بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (باش نییە نووستن پێش نوێژی عیشا، بۆ ئەوەی نووستن بەسەریدا زاڵ نەبێت و بائاگا نەھێت بۆ نوێژی بەیانی ، یان بەئاگا نەھێت بۆ سەرەتایی نوێژی بەیانی ) توضیح الأحکام (١/٣٧١).

سەبارەت بە دوای عصر زانایان دەڵێن ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون ڕێگرییان لە نووستنی دوای عصریان کردبێت ، وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای ھیچ کاتێک دوای عصر نەنووستووە ، بەڵکو دوای عیشا یان قەیلولوی کردووە ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە دوای عصر بخەویت ، چونکە بەردەوام نووستن دوای عصر زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و تووشی وەسواس دەبێت ، وتەی ڕاست ئەصل وایە نووستن دروستە لەو کاتە ، ئەگەر لەڕووی پزیشکی یەوە خراپ بێت دەڵێن باشتر وایە نەخەویت لەم کاتە نەک بڵێیت مەکروھە .

سەبارەت بە فەرموودەیە زانایان دەڵێن لاوازە : "من نام بعد العصر فاختُلس عقله فلا يلومنَّ إلا نفسه . والحديث : ضعَّفه الشيخ الألباني في "السلسلة الضعيفة " (٣٩).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (نەم زانیووە ھیچ شت ھەبێت ، نووستنی عصر نەمان زانیووە شتێکی تێدا بێت ، ھیچی تێدا نییە و دروستە ، ھەموو کاتەکان نەم زانیووە ھیچی تێدا بێت ، دوای مغرب نەبێت نووستن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە ، نووستنی پێش نوێژی عیشای پێ باش نەبووە وە قسە کردنیش دوای عشاء .

سەبارەت بە عصر و نیوەڕۆ و بەیانی ھیچی تێدا نییە ، بەڵام مرۆڤ ئەگەر لە کاتی گونجاو بگەڕێت باشترە ، ئەگەر بۆی کرا نیوەڕۆ بخەوێت باشترە لە عصر ، ئەگەر بۆی کرا قەیلولە بکات پێش نیوەڕۆ ئەوە باشترە).

هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون لەسەر خراپی کاریگەری نووستن لە دوای نوێژی مغرب، بەڵکو تەنها نەهی کراوە لەو کاتە بخەویت، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە عیلەتی ئەم نەهی یە، هەندێک دەڵێن کەراهەتەکە شەرعی یە، وە زۆربەی زانایان دەڵێن کەڕاهەتەکە شەرعی یە..

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام