سەردێری پرسیار:حوکمی جنێودان بە خوا و پێغەمبەر؟

بەرواری دانان :2020-03-20 کۆدی پرسیار:1856

پرسیار:

پرسیار: حوکمی جنێودان بە خوا و پێغەمبەر؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن جنێودان بەخوا و پێغەمبەر و دین کوفرە لە دین دەردەچێت، بەڵگە:

خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لَا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ) {التوبة:٦٥-٦٦}.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام ئیسحاق بن راهویە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە هەر کەسێک جنێو بەخوا بدات، یان جنێو بە پێغەمبەر بدات، یان شتێک لابدات خوای گەورە دایبەزاندووە، یان پێغەمبەرێک لە پێغەمبەرەکانی خوا بکوژێت، لەگەڵ ئەوەش دانبێت بەوەی خوا گەورە دایبەزاندووە هەر کافرە) الصارم المسلول الپەڕە ٩.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (مرۆڤ ئەگەر تەوبەی کرد لە هەر تاوانێک، ئەگەر چی جنێودان بێت بە دین، ئەوە تەوبەی قبولە ئەگەر ئەو مەرجانەی تەوبە هاتنەدی کە باسمان کرد.

ئەم پیاوەی باسیکردووە کە جنێوی بە دین داوە لە کاتی تۆڕەی، ئێمە پێی دەڵێین: ئەگەر تۆرە بوونەکە زۆر تووند بوو بەجۆرێک نازانیت چیت گوتووە، ئەو کاتە تۆ نەت دەزانی لە ئاسمانی یان زەوی، قسەیەکی گوتووە ئاگای لەخۆ نەبووە و نازانێت چی گوتووە، ئەم قسەیە هیچ حوکمی لەسەر نییە، حوکم لەسەرت نادرێت بە هەڵگەڕانەوە لە دین، چونکە وتەیەک دەرچووە بێ مەبەست.

هەر قسەیەک بێ مەبەست دەربچێت خوای گەورە لەسەری حساب ناکات، خوای گەورە سەبارەت بە سوێند دەفەرمووێت: "لَا يُؤَاخِذُكُمُ اللَّهُ بِاللَّغْوِ فِي أَيْمَانِكُمْ وَلَكِنْ يُؤَاخِذُكُمْ بِمَا كَسَبَتْ قُلُوبُكُمْ") ) فتاوى نور على الدرب (٢/٢٤).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جنێودان بە دین، جنێودان بە خوای گەورە، هەڵگەڕانەویەکی گەورەیە لەدینی ئیسلام پەنا بخوا. واجبە لەسەر ئەو کەسەی جنێوی داوە پەلە بکات لە تەوبە کرد و پەشیمان بوونەوە).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام