پرسیار: ئایا خضر پێغەمبەر بووە؟
وەڵام: سەبارەت بە خضر پێغەمبەر بووە یان وەلی بووە، جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون وەلی بووە، بەڵگە:
(١)لە قورئان باسی نەکردووە پێغەمبەرە، بەڵکو بە بەندە وەسف کراوە، ئەگەر پێغەمبەر بوایا باسی دەکرد بەڕوونی.
دووەم: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون پێغەمبەرە بووە، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَوَجَدَا عَبْدًا مِنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِنْدِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِنْ لَدُنَّا عِلْمًا) {الکهف:٦٥}.
ئەم ئایەتە بەڵگەیە خضر پێغەمبەر بووە، ڕووی کردنە بەڵگە:
أ-ڕەحمەت لێرە ڕەحمەتی پێغەمبەرایەتی یە.
ب-ئەو زانستەی پێدراوە وەحی بووە لە لایەن خوای گەورەوە.
(٢)خوای گەورە دەفەرمووێت: (قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَنْ تُعَلِّمَنِي مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْداً * قَالَ إِنَّكَ لَنْ تَسْتَطِيعَ مَعِي صَبْراً * وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْراً * قَالَ سَتَجِدُنِي إِنْ شَاءَ اللَّهُ صَابِراً وَلا أَعْصِي لَكَ أَمْراً * قَالَ فَإِنْ اتَّبَعْتَنِي فَلا تَسْأَلْنِي عَنْ شَيْءٍ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْراً) {الکهف:٦٦-٧٠}.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن خضر پێغەمبەر بووە، ڕووی کردنە بەڵگە:
أ-ئەگەر پێغەمبەر نەبوایا معصوم نەدەبوو.
ب-شوێن کەوتنی موسا بەڵگەیە خضر پێغەمبەر بووە.
(٣)خضر مناڵی کوشتووە، ئەمە ناکرێت ئیلا بە ڕێگای وەحی نەبێت.
(٤)کاتێك خضر تأویلی کردەوەکانی خۆی بۆ موسا باسکرد، گوتی: (رَحْمَةً مِنْ رَبِّكَ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْتَطِعْ عَلَيْهِ صَبْراً){الکهف:٨٢}.
هیچی لەخۆیەوە نەکردووە، بەڵکو فەرمان پێیکراوە و وەحی بۆی هاتووە.
(٥)ڕاستە بە بەندە وەسف کراوە، بەڵام مانای ئەوە نییە پێغەمبەر نییە، چونکە بەڵگەکان ڕوون و ئاشکران، وە وەسفی پێغەمبەرانی تریش کراون بەندە،
محمد الأمین الشنقطی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (بەم هەموو شتانە: کوشتنی گەنجەکە و کەشتی خراپ کردن و وتەی: "وما فعلته عن أمري" بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر پێغەمبەرایەتی خضر، رازی لە تەفسیر خۆیدا ئەم وتەیە دەداتە پاڵ زۆربەی زانایان) أضواء البیان (٣/٣٢٦).
وتەی ڕاست خضر پێغەمبەر بووە، واللە أعلم.