سەردێری پرسیار:شێوازی وەستان لە نوێژی جەماعەت چۆنە بەتایبەت ئەگەر دوو نەفەر و سێ نەفەر بوون، یان جاری واهەیە ئافرەتیان لەگەڵ دایە؟ بەتایبەت بۆ ئەم زروفە لەماڵ جەماعەت ئەکرێت؟

بەرواری دانان :2020-03-22 کۆدی پرسیار:1859

پرسیار:

پرسیار: شێوازی وەستان لە نوێژی جەماعەت چۆنە بەتایبەت ئەگەر دوو نەفەر و سێ نەفەر بوون، یان جاری واهەیە ئافرەتیان لەگەڵ دایە؟ بەتایبەت بۆ ئەم زروفە لەماڵ جەماعەت ئەکرێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: سەبارەت بە پێش نوێژی کردنی ئافرەت لە مالەوە ئەم سێ حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو دەکات، ئەمەیان دروست نییە.

حالەتی دووەم: ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەلێک پیاو و ژن دەکات، ئەمەیان دروست نییە.

حالەتی سێیەم: ئافرەت پێش نوێژی بۆ کۆمەڵێک ئافرەت دەکات، ئەمەیان دروستە.

نوێژ کردن لەگەڵ ئیمامی ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: تەنها ئیمام و مأموم نوێژ پێکەوە دەکەن، لەم حالەتە سێ ئەگەر هەیە:

١-ئەگەر ئیمام و مأمومی پیاو بوون، لەم حالەتە مأموم لە لای ڕاستی ئیمام دەوەستێت.

٢-ئەگەر ئیمام و مأموم ئافرەت بوون، لەم حالەتە مأموم لەلای ڕاستی ئیمام دەوەستێت.

٣-ئەگەر ئیمام پیاو بوو و مأموم ئافرەت بوو، لەم حالەتە ئافرەت لەپشتەوەی ئیمام نوێژ دەکات نەک تەنیشت ئیمام.



دووەم: ئەگەر ئیمام و دوو مأموم بوون، لەم حالەتە چوار ئەگەری هەیە:

١-ئەگەر ئیمام پیاو بێت و دوو مأمومیش پیاو بن، لەم حالەتە هەردوو مأموم بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٢-ئەگەر ئیمام ئافرەت بێت و هەردوو مأمومیش ئافرەت بن، لەم حالەتە هەردوو مأموم بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٣-ئەگەر ئیمام پیاو بوو و هەردوو مأمومەکانیش ئافرەت بوون، لەم حالەتە هەردوو ئافرەتەکان بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٤-ئەگەر ئیمام پیاو بوو و هەردوو مأمومەکان ژن و پیاوێک بوون، لەم حالەتە پیاو لە لای ڕاستی ئیمام دەوەستێت وە ئافرەتیش بەدوای هەردووکیان دەوەستێت.

سێیەم: ئەگەر ئیمام و سێ مأموم بوون، لەم حالەتە چوار ئەگەری هەیە:

١-ئەگەر ئیمام پیاو بێت و سێ مأمومیش پیاو بن، لەم حالەتە هەرسێ مأموم بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٢-ئەگەر ئیمام ئافرەت بێت و هەرسێ مأمومیش ئافرەت بن، لەم حالەتە هەرسێ مأموم بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٣-ئەگەر ئیمام پیاو بوو و هەرسێ مأمومەکانیش ئافرەت بوون، لەم حالەتە هەردوو ئافرەتەکان بەدوای ئیمامەوە نوێژ دەکەن.

٤-ئەگەر ئیمام پیاو بوو و سێ مأمومەکان ژن و پیاوێک بوون، لەم حالەتە پیاو لە لای ڕاستی ئیمام دەوەستێت ئەگەر یەک پیاو بوو، ئەگەر دوو پیاو بوون بەدوای ئیمامەوە دەوەستن، وە ئافرەتیش بەدوای ئیمام دەوەستێت یان بەدوای مأمومەکان دەوەستێت ئەگەر دوو مأمومەکان پیاو بوون.



کەواتە نابێت ئافرەت لە تەنیشت پیاو بوەستێت ئەگەر چی خوشکی بێت یان دایکی بێت یان خێزانی بێت، وە نابێت ئافرەت پێش نوێژی بۆ پیاو بکات ئەگەر مەحرەمیشی بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام