پرسیار // كۆتایی کاتی نویژی ڕۆژھەڵات چ کاتێکە چونکە زۆرجار درەنگ لە خەو ھەلدەستم بۆ نوێژی ڕۆژھەڵات ؟
وەلام // سەرەتا خەلکانێک وا تێگەیشتوون کە نوێژی ڕۆژھەڵات و نوێژی چێشت تەنگاو دوو نوێژی لێک جیاوازن ، زانایان دەلێن نوێژی ڕۆژھەڵات و نوێژی چێشت تەنگاو ھەردووکیان یەک نوێژن دوو نوێژی جیاواز نین ، لەبەر ئەوە بە چێشت تەنگاو دەلێن نوێژی ڕۆژھەڵات چونکە دوای ڕۆژھەلات سەرەتای کاتی ئەم نوێژەیە و لەم کاتە دەکرێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نوێژی ڕۆژھەڵات نوێژی چێشت تەنگاوە )) مجموع فتاوى الشيخ ابن باز 11 / 4
سەرەتایی کاتی نوێژی چێشت تەنگاو دەست پێ دەکات بە بەرز بوونەوەی ڕۆژ بە ئەندازەی ڕمێک "رمح" وە کۆتایی کاتی نوێژی چێشت تەنگاو ھەتا دە دەقە پێش نیوەڕۆ .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کاتی نوێژی چێشت تەنگاو بە دەقەی زانراو دەکاتە دوازدە دەقە پاش خۆر ھەلاتن ، چارەکی سەعات پازدە دەقە دادەنێین چونکە ئەمە دڵنیاترە ، ئەگەر پازدە دەقە تێپەڕی بەسەر خۆرھەلاتن ئەوا کاتی ڕێگری کراو لادەچێت و وە دەچیتە ناو کاتی نوێژی چێشت تەنگاو .
وە کۆتایی کاتی نوێژی چێشت تەنگاو ھەتا پێش نیوەڕۆیە (خۆر لە ناوەندی ئاسمان لابدات ) بە ماوەیەکی کەم بەدەوری دە دەقە ، چونکە پێش نیوەڕۆ کاتی قەدەغەکراوە بۆ نوێژ کردن ، چونکە دۆزەخ لەو کاتە گەرم دەکرێت ، پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە نوێژ لەو کاتەدا بکرێت ، .....)) الشرح الممتع ج٤ لاپەڕە ١٢٢
وە باشتریش وایە نوێژی چێشت تەنگاو لە کاتی گەرما بکرێت ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( صلاة الأوابين حين ترمض الفصال )) رواه مسلم ( 748 )
باشتر وایە لە کاتی گەرما بکرێت ئیلا ئەگەر یەکێک دوای نوێژی بەیانی بمێنێتەوە ھەتا خۆر ھەلاتن ، بەلگە :
عن انس بن مالك رضی الله عنه قال : قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( من صلی الغداة فی جماعة ، ثم قعد یذكر الله تعالی حتی تطلع الشمس ، ثم صلی ركعتین ، كانت له كٲجر حجة و عمرة )) قال : قال رسول الله صلی الله علیه وسلم : (( تامة تامة تامة)) رواە الترمذی (٥٨٦) ، و صححه الالبانی فی (( السلسلة الصحیحة )) (۳٤۰۳) .
واتە : هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، پاشان دابنیشێت زیکری خوا بکات هەتا خۆر هەڵاتن ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات ، پاداشتی حەج و عەمرەی بۆی هەیە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سێ جار وتی پاداشتی حەج و عومرەی تەواو تەواو تەواو بۆی هەیە .
روایەت هاتووە فەرموودەی ٲبی ٲمامة دەفەرمووێت : (( من صلی صلاة الصبح فی جماعة ، ثم ثبت حتی یسبح الله سبحة الضحی ، كان له كٲجر حاج و معتمر تاما له حجة و عمرة )) الطبرانی ، واتە : هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، پاشان بمێنێتەوە هەتا نوێژی چێشت تەنگاو دەکات ، پاداشتی حەج و عومرەی تەواوی بۆی هەیە .
فەرموودەکە دەلێت ( جماعة ) واتە دەبێت نوێژی بەیانی بەجەماعەت بکات لە مزگەوت ، هەر کەسێک لە ماڵ بکات دوای بمێنێتەوە هەتا خۆر هەلاتن ئەم پاداشتە بۆی نییە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر فەرموودەی ئەنەس ڕاست بێت مەبەست پێی پیاوە نەک ژن ، چونکە ئافرەتان نوێژ کردن بە جەماعەت داوایان لێ نەکراوە وەک پیاو ، ئەگەر ژنیش لە ماڵ نوێژ بکات و بمێنێتەوە دواتر زیکر بکات هەتا خۆر هەلاتن ، ئومێدی ئەو پاداشتە بۆ کردەوەکەی هەیە ........ ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ