سەردێری پرسیار:حوکمی دەست بەرز کردنەوە کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم؟

بەرواری دانان :2020-03-24 کۆدی پرسیار:1861

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەست بەرز کردنەوە کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەست بەرز کردنەوە لە کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم ئایا دەستەکانت بەرز دەکەیتەوە یان نە، دوو وتە هەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان دەڵێن تەنها لەم سێ شوێنە دەست بەرز دەکرێتەوە، سونەت نییە لە کاتی هەستانەوە لە تەحیات دەست بەرز بکەیتەوە، بەڵگە:

(١)فەرموودەی ڕاست هاتوون لەم سێ شوێنە دەست بەرز دەکەیتەوە، کاتی تەکبیرەی ئیحرام و ڕکوع بردن و هەستانەوە لە ڕکوع، هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون لە شوێنی تر دەست بەرز بکەیتەوە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە لە کاتی هەستانەوە لە تەحیات دەستەکانت بەرز بکەیتەوە، کە ئەمە وتەی ، بەڵگە:

(١)عنْ نَافِعٍ : (أَنَّ ابْنَ عُمَرَ كَانَ إِذَا دَخَلَ فِي الصَّلَاةِ كَبَّرَ وَرَفَعَ يَدَيْهِ، وَإِذَا رَكَعَ رَفَعَ يَدَيْهِ، وَإِذَا قَالَ: سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ رَفَعَ يَدَيْهِ، وَإِذَا قَامَ مِنْ الرَّكْعَتَيْنِ رَفَعَ يَدَيْهِ ، وَرَفَعَ ذَلِكَ ابْنُ عُمَرَ إِلَى نَبِيِّ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) .رواه البخاري (٧٣٩).

(٢)عن أبي حميد رضي الله عنه أنه قال في صفة صلاة النبي صلى الله عليه وسلم : (ثُمَّ إِذَا قَامَ مِنَ الرَّكْعَتَيْنِ كَبَّرَ وَرَفَعَ يَدَيْهِ حَتَّى يُحَاذِىَ بِهِمَا مَنْكِبَيْهِ، كَمَا كَبَّرَ عِنْدَ افْتِتَاحِ الصَّلاَةِ) رواه أبو داود (٧٣٠) والترمذي (٣٠٤) وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی بەناوبانگ بێت لە مەزهەبی شافعی و کتابەکانی و زۆربەی هاوەڵانی: نابێت دەستەکان بەرز بکەیتەوە ئیلا کاتی تەکبیرەی ئیحرام و چوونە ڕکوع و هەستانەوە لە ڕکوع.

هەندێک هاوەڵانی ئێمە دەڵێن: سونەتە لە کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم دەستەکانی بەرز بکاتەوە، کە وتەی ڕاستە، هاوەلانی ئێمە ئەوانەی دەڵێن سونەتە ئەمانە: ابن المنذر و وأبو علي الطبري و وأبو بكر البيهقي). المجموع (٣/٤٢٥-٤٢٦).

ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سونەتە هەردوو دەستەکان بەرز بکەیتەوە کاتێک هەڵدەستیتەوە لە تەحیاتی یەکەم بۆ ڕەکاعەتی سێیەم، ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و وتەی ئەبو بەرەکاتە) الفتاوى الكبرى (٥/٣٣٦).

خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەی ئەبو حومەید سەبارەت بە دەست بەرزکردنەوە لە کاتی هەستانەوە لە تەحیات فەرموودەیەکی صحیحە، دە هاوەڵان شایەتییان داوە، لەوانە: ئەبو قەتادەی ئەنساری) معالم السنن (١/٣٥٤).

وتەی ڕاست سونەتە کاتی هەستانەوە لە تەحیات دەستەکان بەرز بکەیتەوە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (شوێنەکانی دەست بەرز کردنەوە چوار شوێنن:

-کاتی تەکبیرەی ئیحرام.

-کاتی ڕکوع بردن.

-کاتی هەستانەوە لە ڕکوع.

-کاتی هەستانەوە لە تەحیاتی یەکەم.

ئەم دەست بەرز کردنەوە ئەو کاتە دەکرێت ئەگەر هەستاوە سەر قاچ، چونکە فەرموودەی ابن عمر دەفەرمووێت: "وإذا قام من الرَّكعتين رَفَعَ يديه"، ئەمەش ناکرێت ئیلا دەبێت هەستابێتەوە، لەسەر ئەمە نابێت دەستەکانت بەرز بکەیتەوە ئەگەر دانیشت بیت پاشان هەل بستیت، هەروەک هەندێک خەڵک وا گومان دەبات، ئەوەی زانراو بێت وشەی "إذا قام" ماناکەی ئەوە نییە کاتی هەستان، کەواتە جیاوازی هەیە لەنێوانیان) الشرح الممتع (٣/٢١٤).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام