سەردێری پرسیار:پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی گاڵتە و کاریکاتێر لەسەر کورونا دەکەن؟

بەرواری دانان :2020-03-24 کۆدی پرسیار:1862

پرسیار:

پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەوانەی گاڵتە و کاریکاتێر لەسەر کورونا دەکەن؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: گاڵتە کردن بە کورونا دوو ئەگەری هەیە:

یەکەم: ئەگەر گاڵتە بە کورونا بکات چونکە باوەڕی وایە ئەمە فلیمێکە ولاتێك دروستی کردووە و دەیەوێت ئابوری جیهان دابەزێنێت، ئەمەیان هیچی تێدا نییە.

دووەم: ئەگەر گاڵتە بە کورونا بکات چونکە خەڵک دەڵێت ئەمە لە خواوەیە و ئەمە نیشانەی دەسەلاتی خوای گەورەیە، لەم حالەتە کافر دەبێت، چونکە گاڵتە کردن بە نیشانە و دەسەلاتی خوای گەورە کوفرە پەنا بەخوا.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (کوفر دوو جۆرە: کوفری پشت لە دین کردن و کوفری لە دژ وەستان، ئەوەی گاڵتە بەدین بکات تووشی کوفری لە دژ وەستان بوە ئەمە گەورەترە لەوەی کەسێک سوجدە بۆ پەیکەرێک ببات، ئەم بابەتە زۆر ترسناکە هەندێک جار وشەیەک خاوەنەکەی تووشی بەڵا و بەهیلاک چوون دەبات و هەستی پێ ناکات، مرۆڤ قسەیەک دەکات لای هیچ نیە و گوێی پێ نادات کەچی بەهۆی ئەم قسەوە چەند لەناو ئاگر دەمێنێتەوە، هەر کەسێک گاڵتە بە نوێژ بکات ئەگەر چی نویژی سوننەتیش بێت یان زەکات یان ڕۆژوو یان حەج ئەوا کافرە بە یەک دەنگی هەموو موسڵمانان، هەروەها ئەوەی گاڵتە بە ئایەتی کەونی بکات وەک ئەوەی بڵێت: بوونی گەرما لە ڕۆژەکانی هاویندا کەم ئەقڵی و ساویلکەییە، یان بوونی سەرما لە ڕۆژەکانی زستاندا کەم ئەقڵی و ساویلکەییە ئەمە کوفرە و پێی لە دین دەردەچێت چونکە خوای گەورە کردەوەکانی بنیات نراوە لەسەر حیکمەت و ئێمە ناتوانین بگەین بە هەمووان). القول المفید(٣/٣٠-٣٦).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام