پرسیار: ئایا هەموو قەدەرێک بەدەست خوای گەورەیە، نموونە: لەم شەوانە کوڕێک ٣ برا و خوشکی خۆی کوشت و باوکی بریندار کرد، ئایا لە قەدەری ئەو کەسانە نووسراوە کە مردنیان بە دەستی برای خۆی یان کوڕی خۆی ئەبێ؟ یان لە قەدەری بکوژ نووسراوە تۆ ئەبی بە بکوژ؟ خوا چۆن قەدەری بەندەیەکی خۆی بە بکوژ ئەنووسێ؟!
وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە خێر و شەڕ ھەموویان لە ژێر قەدەری خوای گەورەدان، وە
هەموو شتێک لە قەدەر نووسراوە و هیچ شتێک ڕوونادات بێ قەدەری خوای گەورە، وەک
مەجوسی نالێین شەڕ دروستکەرێکی تری هەیە، بەلکو دەلێین یەک دروستکەر هەیە و دەلێین خێر و
شەڕ لە ژیر قەدەری خوای گەورە دایە، بەلام وەک ئەدەب جوان نییە شەڕ بدەیتە پاڵ خوای گەورە.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (اهدنا الصراط المستقیم * صراط الذین ٲنعمت علیهم غیر المغضوب
علیهم) بۆ نیعمەت و باشی فەرمووی: (ٲنعمت)، ئەوانەی کە تۆ نیعمەتت لە گەل کردوون ، لێرە
فەرمووی تۆ "واتە خوای گەورە"، بەلام بۆ غەزەب و گومڕای فەرمووی: (المغضوب علیهم)، نەی
فەرموو: (غضبت علیهم)، واتە: نەی فەرموو ئەوانەی کە تۆ غەزەبت لێیان کردووە.
ھەروەھا ئیبراھیم علیە السلام دەفەرمووێت: (وٳذا مرضت)، واتە: ئەگەر من نەخۆش بووم، نەی
فەرموو: (واذا ٲمرضنی)، واتە: خوای گەورە منی نەخۆش کرد.
جنۆکەش بە هەمان شێوە وتیان: (وانا لا ندری ٲشر ٲرید بمن فی الارض ٲم ٲراد بهم ربهم رشدا)
بکەری "کارایی" ویستنی شەر دیار نییە، بەلام ویستنی خێر و باشی دیارە کە دایانە پال خوا، وە
چەندین ئایەتی تر بەم شێوەیە هاتوون شەڕیان نەداوەتە پال خوای گەورە.
ھەروەھا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (والشر لیس الیك) رواە مسلم (۷۷۱).
صالح ال الشیخ خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بە کارەکانی خوای گەورە، خوای گەورە
کارەکانی هەمووی خێرن، چونکە موافقی حیکمەتی خوای گەورەیە، لەبەر ئەوە فەرموودە هاتووە
پیغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: "والشر لیس إلیك"، خوای گەورە کارەکانی
شەڕی تێدا نییە، شەڕە بەنسبەت بەندە، ئەگەر بەندە تووشی موسیبەت بوو شەڕە سەبارەت بە بەندە،
سەبارەت بە کاری خوای گەورە خێرە، چونکە موافقی حیکمەتی خوای گەورەیە، هەموو کارەکان بە
دەست خوای گەورەن) التمهید لاپەڕە ٥٢٢.
زانایان دەڵێن باش نییە بە تفصیلی بچیتە ناو بابەتەکانی قەدەر و زۆر پرسیار بکەیت، بەڵگە:
(١) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( إذا ذكر أصحابي فأمسكوا، وإذا ذكر القدر فأمسكوا ) أخرجه الطبراني في الكبير (١٠ / ٢٢٣-٢٢٤)، وأبو نعيم في الحلية (١٠٨/٤) وغيرهما . وقال الألباني في السلسلة الصحيحة (١ / ٤٢-٤٦): حسن لغيره .
(٢) کاتێک ھاوەڵان گفتوگۆیان و کێشە کەوتە نێوانیان سەبارەت بە قەدەر، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی: ( عزمت علیکم ألا تنازعوا فیە ) الترمذي (٢١٣٣) .
(٣) وأخرج الإمام أحمد عن عمرو بن شعيب عن أبيه عن جده، قال: خرج النبي صلى الله عليه وسلم ذات يوم والناس يتكلمون في القدر، فكأنما تفقأ في وجهه حب الرمان من الغضب، فقال لهم: ( ما لكم تضربون كتاب الله بعضه ببعض، بهذا هلك من كان قبلكم ) أحمد (١٧٨/٢)، وابن ماجه (٨٥) .
ئاجڕی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( باب تەرک کردن و دوور کەوتنەوە لە لێکۆلینەوە و تێڕوانینی قەدەر چۆن ئاوا دەبێت؟ بۆچی ئاوا بکەین؟ بەڵکو دەبێت ئیمانت پێ ھەبێت و تەسلیم بیت، ئەمە ڕێگای ئەھلی عیلمە: ئیمان ھێنان بە خێر و شەڕ، کەسێک بییەوێت گومڕایی دەکات و کەسێکی تر بییەوێت ھیدایەتی دەدات: " لا یسئل عما یفعل وھم یسئلون " [ الأنبیاء : ٢٣ ] . ) كتاب الشريعة لاپەڕە ٢٣٥ .
ابن بطة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( چەندین بەڵگە ھاتوون بۆ ئیمان ھێنان بە قەدەر، وە ڕازی بوون و تەسلیم بوون بە قەزا و قەدەر، وە تەرک کردنی تفاسیلەکانی، چۆن وا دەبێت، نەخیر وا نابێت، ئەگەر ئاوا بێت، ھەموو ئەم وشانە ڕەخنە و دووری یە لەخوای گەورە . ) الإبانة (٤١١/٢) .
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( قەدر نھێنی خوای گەورەیە، بە گفتوگۆ پێی ناگەیت و قسە کردن شیفا نییە بۆی، ... ) التمھید (٦ /١٣-١٤) .
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (( دروست نییە موسلمان داخلی تفاصیلی قەدەر ببێت و دەرگا گومان لەخۆی بکاتەوە، بەڵکو بەسە ئیمانی بە قەدەر ھەبێت ھەروەک چۆن خوای گەورە خەبەری داوە و پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لی بێت خەبەری داوە ھەموو شتێک لەژێر قەدەری خوای گەورەیە، داخلی تفاصیلی پرسیارەکان نەبێت، بۆچی وایە و بۆچی وایە، چونکە ناگاتە وەڵام، چونکە کارەکە ھەروەک ابن عباس خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: " قەدەر نھێنی خوای گەورەیە " نھێنی کەس نازانێت ئیلا خوای گەورە نەبێت .
واجبە لەسەر ئێمە ئیمانمان پێ ھەبێت، وە داخلی تفاصیلەکانی نەبین، بەڵکو بەسە ئیمانمان بەوە ھەبێت کە بەڵگە لە کتاب و سونەت ھاتووە لەسەری . ))إعانة المستفيد .