پرسیار: پەیامتان چییە بۆ ئەو خەڵکە پابەند بە ڕێنمایی حکومەت نابێت و دێنە دەرەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن تاعون سزایەکە خوای گەورە دەنێرێتە سەر کەسانێک بییەوێت سزای دەدات، وە دەیکاتە ڕەحمەت بۆ ئیمانداران، هەروەک فەرموودە لەسەری هاتووە.
موسلمان دەبێت پابەند بێت بە ڕێنماییەکان و ئارام بگرێت، بۆ ئەوەی خۆی سەلامەت بێت و زیانیش بە خەڵک نەگەیەنێت.
پێغهمبهر صلى الله عليه وسلم دهفهرمووێت : (فليس مِن رَجُلٍ يَقَعَ الطاعونُ فيَمكُثُ في بَيتِه صابِرًا مُحتَسِبًا يَعلَمُ أنَّه لا يُصيبُه إلّا ما كَتَبَ اللهُ له إلّا كان له مِثلُ أجْرِ الشَّهيدِ) رواە أحمد (٢٦١٨٢)، قال شعيب الأرنؤوط: إسناده صحيح على شرط البخاري
واتە: هیچ کەسێک نییە کاتێک طاعون ڕوودەدات لە ماڵەکەی خۆی بمێنێتەوە ئارامگر بێت و چاوەڕوانی پاداشت بێت، وە بزانێت هیچ شتێکی تووش نابێت تەنها ئەوە نەبێت کە خودا نوسیویەتی لەسەری ئیلا وەکو پاداشتی شەهدێکی بۆ هەیە.
ڕیوایەت هاتووە: (لە شارەکەی خۆی بمێنێتەوە ئارامگر بێت و چاوەڕوانی پاداشت بێت).
سودهكانى ئهم فهرموودهيه:
(١)پێغهمبهرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕينمونيمان دهكات بۆ مانهوه لهماڵهوه، موسلمان دەبێت دەست بە وتەی پێغەمبەرەوە بگرێت بۆ ئەوەی ڕزگار بیت، چونکە دۆخەکە زۆر هەستیارە، مامۆستایی ئایینی و حوکمەت و هەموو کەسێکی عاقل لەگەڵ ئەوەن دەرمەچن و پابەند بن بە ڕێنماییەکان بۆچی پابەند نابیت؟!
(٢) ئهو كاتهى لهماڵى خۆمانداين ئارامگربين و چاوهڕاوانى پاداشت بين لهپهروهردگارمان، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (الصبر ضیاء)، واتە: ئارام گرتن ڕووناکییە، وەسفی ئارام گرتنی کردووە بە ضیاء، چونکە ڕووناکییەکە گەرمایشی لەگەڵە، پێجەوانەی نور کە ڕووناکییە گەرمایی لەگەڵ نییە، واتە ئارام گرتن ناخۆشی لەگەڵە و گرانە بۆیە پاداشتێکی گەورەی بۆ دانراوە.
(٣) بزانين هيچ شتێكمان تووش نابێت تهنها ئهوه نهبێت كه خودا نوسيویەتی لهسهرمان، ئیماندار لەم ساتە وەختانەدا ئیمانی بەدیار دەکەوێت و لەم کاتەدا ئیمانی بە قەدەر بەدیار دەکەوێت تا چ ئاستێکە.
عبدللەی کوڕی عومەرخوا لێی ڕازی بێت دەڵێت: (سوێند بەو کەسەی کە نەفسی کوڕی
عومەری بەدەستە ئەگەر هەر یەکێ لەوان بەقەد کێوی ئوحد زیڕی هەبێت پاشان لە ڕێگای خوادا
سەرفی بکات خودا لێیان قبوڵ ناکات، هەتا ئەو کاتەی ئیمان دەهێنن بە قەدەری خودا.)، پاشان
ابن عمر ئەو فەرموودەی کردە بەڵگە: (ئیمان ئەوەیە باوەڕت هەبیت بە خودا و فریشتەکان و
پێغەمبەران و کتابەکان و ڕۆژی دوایی و بە قەدەر بە خەیرو بە شەڕیەوە).
بەروبووم و سوودی ئیمان هێنان بە قەدەر بریتدیە لە:
أ- ئیمان هێنان بە قەدەر لە تەواوی تەوحیدی پەروەردگاریەتی یە.
ب- پشت بەستن بەخوا بۆ ئیماندار دروست دەکات، چونکە هەموو شتێک لەژێر قەزا و قەدەری
خوای گەورە دايه.
ت- خەم و خەفەت ناخوات لەوەی بەسەری هاتووە، چونکە دەزانێت لە خواوەیە و لە ڕەحم
و حیكمەتی خوایە.
ث- مرۆڤ هۆکار دەگرێتەبەر، چونکە ئیمانی بە حیکمەتی خوای گەورە دەبێت هۆکاری
بگرێتەبەر.
ج- ڕێگری لە مرۆڤ دەکات سەرسام بێت بە کردەوەی خۆی، بەڵکو سوپاسی خوای گەورە
دەکات چونکە دەزانێت ئەمە منەتێکە خوای گەورە لەگەڵی کردووە.
ح- دڵت ئارام دەبێت و هەست بە خۆشی دەکەیت، چونکە هەر چیەک توشت بووەو و هاتووە
بەسەرتا نەدەبوو توشت نەبێت و نەیەت بەسەرتدا،هەر چیەکیش کە توشت نەبوە و نە هاتوە بە
سەرتدا، نەدەبوو توشت نەبێت و نەیەت بە سەرتدا.
خ- وا لە ئیماندار دەکات بەردەوام بێت لەسەر گوێڕایەلی خوا، چونکە دەزانێت دڵی
بەندە لەنێوان دوو پەنجەی خوای گەورە دايه.
(٤) ورهى مرۆڤى باوهڕدار بهرز دهكاتهوه و ڕزگارى دهكات له ترس و دله ڕاوكێ، چونكه نهخۆشى ناتوانێت هيچ زيانيك بگهيهنێت ئهگهر خودا نهی نووسی بێت، سوێند بەخوا ئەوەی خوای گەورە نووسیویەتی هەر ئەوە زیاتر نییە، گومانی باش بە خوای گەورە ببە بۆ ئەوەی ئاسوودە بیت.
(٥) ههركهسێك لهمالهوه بمێنتهوه - بهمهرجيك ئارام گربێت و چاوهڕوانى پاداشت بێت - وهكو كهسێكى شههيد پاداشتى بۆ ههيه ئهگهر به نهخۆشيهكهش نهمرێت.
(٦) لەم فەرموودەیە باسی پیاوی کردووە بەڵام مەبەست پێی تەنها پیاو نییە بەڵکو ئافرەتیش دەگرێتەوە.
ئەگەر خەڵک پابەند نەبێت ئەگەری ڕوودانی کارەساتێکی گەورە هەیە هەروەک بەچاوی خۆمان ولاتە زل هێزەکان دەبینن چییان بەسەر هاتووە و تووشی چی بوون، بۆیە دەبێت ئاگادار بیت و نەبیتە هۆکاری دروست بوونی کارەسات.
خەڵکانێکی زۆر ژیانیان لەسەر کارکردنی ڕۆژانەیە و هەژارن، لەم ساتەدا ئیش و کار نییە بۆیە دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت و ئاوڕ لەمانە بدرێتەوە، حکومەت و کاربەدەستەکان و دەولەمەندەکان و کەسانی مام ناوەند دەبێت ئاوڕ لەمانە بدەنەوە، ئەمڕۆ ڕۆژی خێرکردنە و مال ببەخشە پێش ئەوەی ڕۆژێک بێت کەس خێرت لێ وەرنەگرێت.