پرسیار: سورەت فاتیحە ژمارەی ئایەتەکانی چەندن؟
وەڵام: هەموو زانایان یەک دەنگن سورەت فاتیحە ژمارەی ئایەتەکانی حەوت ئایەتن، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ) [الحجر:٨٧].
(٢)عن أبي هُرَيرَةَ رضيَ اللهُ عنه أنَّ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: (أمُّ القُرآنِ: هي السَّبْعُ المَثَاني، والقرآنُ العَظيمُ).
وفي روايةٍ: (هي أمُّ القرآنِ، وهي فاتحةُ الكتابِ، وهي السَّبْعُ المَثاني).
ابنُ المنذِر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن فاتیحە حەوت ئایەتە) الأوسط (٣/٢٨٢).
ابن عبد البرِّ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو ئومەت یەک دەنگن فاتیحە حەوت ئایەتە، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: "هي السبعُ المثاني"، وە هەموو قراء و فوقەهاکان یەک دەنگن لەسەر ئەوە حەوت ئایەتە) الاستذكار (١/٤٥٣).
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو ئومەت یەک دەنگن لەسەر ئەوە فاتیحە حەوت ئایەتە) المجموع (٣/٣٣٨).
ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فاتیحە حەوت ئایەتە بە یەک دەنگی هەموو زانایان) مجموع الفتاوى (٢٢/٣٥١).