پرسیار: ئایا مأموم فاتیحە دەخوێنێ بەدوای ئیمامەوە لە نوێژی جهری؟v
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە خوێندنەوەی فاتیحە بۆ مأموم، سێ وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە لەسەر مأموم فاتیحە بخوینێ لە نوێژی سڕی و جهری، وە فاتیحە ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ، کە ئەمە وتەی عبادة بن صامت و ابن عباس و ئەوزاعی و لەیث و شافعی و صنعانی و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عَنْ عُبَادَةَ بنِ الصَّامِتِ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (لا صَلاةَ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِأُمِّ الْقُرْءَانِ) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە عوبادەی کوڕی صامت دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (نوێژ نییە بۆ ئەو کەسە کە سورەتی فاتیحە نەخوێنێت).
وَفِي أُخْرَى لِأَحْمَدَ وَأَبِي دَاوُدَ وَالتِّرْمِذِيِّ وَابْنِ حِبَّانَ: (لَعَلَّكُمْ تَقْرَءُونَ خَلْفَ إِمَامِكُمْ) قُلْنَا نَعَمْ، قَالَ: (لا تَفْعَلُوا إِلَّا بِفَاتِحَةِ الْكِتَابِ، فَإِنَّهُ لا صَلاةِ لِمَنْ لَمْ يَقْرَأْ بِهَا).
واتە: ڕیوایەتی ئەحمەد و وَأَبِي دَاوُدَ وَالتِّرْمِذِيِّ وَابْنِ حِبَّانَ دەفەرمووێت: (ڕەنگە ئێوەش لەنوێژدا بەدوای ئیمام قورئان بخوێنن؟)، وتمان: بەڵێ، فەرمووی: (ئەمە مەکەن تەنها سورەت فاتیحە بخوێنن، چونکە نوێژ نییە بۆ ئەو کەسە کە سورەتی فاتیحە نەخوێنێت).
ڕووی کردنە بەڵگە:
أ-ئەم فەرموودەیە گشتی یە ئیمام و مأموم دەگرێتەوە، وە نوێژی سڕی و نهێنی دەگرێتەوە.
ب-ئەم نەفی یە نەفی صحەیە، واتە نوێژی دروست نییە نەک نەفی کمال بێت، واتە نوێژی تەواو نەبێت.
ج-ڕیوایەتی ئەحمەد و وَأَبِي دَاوُدَ وَالتِّرْمِذِيِّ وَابْنِ حِبَّانَ ڕوون و ئاشکرایە دەبێت فاتیحە هەر بخوێنی.
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودەیە دەقە لەسەر ئەوە خوێندنەوەی فاتیحە واجبە لەسەر ئەو کەسەی نوێژ دەکات بەدوای ئیمامەوە، جا چ نوێژی سڕی بێت یان جهری، ئەم فەرموودەیە سەنەدی باشە و هیچ طعنی تێدا نییە) معالم السنن (١/٣٩٠).
مبارکفوری ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (گومانی تێدا نییە ئەم فەرموودەیە دەقێکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئەوە خوێندنەوەی فاتیحە واجبە لەسەر ئەوەی بەدوای ئیمام نوێژ دەکات لە هەموو نوێژەکان نوێژی سڕی و جهری، ئەمە وتەی ڕاستە لای من) تحفة الأحوذي (٢/٢٢٧).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئیمام و مأموم و ئەو کەسەی بە تەنیا نوێژ دەکات بۆ واجبی خوێندنەوەی سورەت فاتیحە، ڕووی کردنە:فەرموودەکە عامە هیچ حالەتی تری دەرنەهێناوە.
سەبارەت بە فەرموودەی: "من کان لە إمام فقراءة الإمام لە قراءة"، ئەم فەرموودەیە مرسەلە لە سەنەد و حوکم صحیح نییە.
وە هیچ جیاوازی نییە لەنێوان نوێژی سڕئ و جهری بۆ واجبی خویندندنەوەی فاتیحە.) فتح ذي الجلال والإکرام (٣/١٥٠).
زانایان دەڵێن لەم حالەتە مأموم فاتیحە دەخوێنێ:
أ-مأموم فاتیحە دەخوێنێ ئەگەر ئیمام بێ دەنگ بوو، ئەگەر نەکرا ئەوە دەبێت بخوێنێت کاتێ ئیمام قورئان دەخوێنێ.
ب-هەندێک زانای تر دەڵێن لەو کاتە دەخوێنێ کە ئیمام بێ دەنگ دەبێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە لەسەر مأموم فاتیحە بخوێنێ لە نوێژی سڕی نەک جەهری، کە ئەمە وتەی مالک و وتەی کۆنی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و سعید بن مسیب و سالم بن عبداللە و ابن شهاب و ابن مبارك و إسحاق و ابن تیمیە و ئەلبانی یە، بەڵگە:
(١)خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ) [الأعراف:٢٠٤].
ئیمام ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە ئەم ئایەتە باسی ناو نوێژە.
(٢)عن أبي موسى الأشعريِّ رضيَ اللهُ عنه، قال: (إنَّ رسولَ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم خطَبَنا فبيَّنَ لنا سُنَّتَنا وعلَّمَنا صلاتَنا، فقال: إذا صلَّيْتُم فأقِيموا صفوفَكم، ثمَّ لْيَؤُمَّكم أحدُكم، فإذا كبَّرَ فكبِّروا، وإذا قرَأ فأنصِتوا) رواه مسلم (٤٠٤).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە ئەگەر قورئان خوێندرا دەبێت بێ دەنگ بیت و گوێ بگریت.
(٣)عن عطاءِ بنِ يَسارٍ: أنَّه سأَل زيدَ بنَ ثابتٍ عن القراءةِ مع الإمامِ؟ فقال: لا قراءةَ مع الإمامِ في شيءٍ.
(٤) پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (من کان لە إمام فقراءتە لە قراءة).
کەواتە خوێندنەوەی ئیمام خوێندنەوەیە بۆ مأمومیش.
(٥)ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە ئایەتی سورەت یونس دەلێت، ئایەتەکە دەفەرمووێت: (وقال موسی ربنا ٳنك ءاتیت فرعون و ملٲه زینة و ٲموالا فی الحیاة الدنیا ربنا لیضلوا عن سبیلك ربنا ٱطمس علی ٲموالهم وٱشدد علی قلوبهم فلا یؤمنوا حتی یروا العذاب الٲلیم (٨٨) قال قد ٲجبت دعوتکما(٨۹) ) {یونس: ٨٨-٨٩}
واتە : موسی وتی ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ خشڵ و سامانی زۆرت لە ژیانی دونیا دا داوە بە فیرعەون و دارو دەستەکەی، ئەی پەروەردارگارمان وا ئێستا ڕێگای ڕاست بە خۆی و بە نەتەوەکەیشیان چەواشە دەکەن، دەسا ئەی پەروەردگارمان ماڵ و سامان و داراییەکەیان تەفرو تووناکە، دڵ و دەروونیان زیاتر قورس و ڕەق و ڕەشکە، چونکە تا سزای توند و بە ئێش نەبینن و تووش نەبن باوەڕ ناهێنن، فەرمووی دڵنیا بن وا داوای هەردووکتان وەرگیرا.
لێرە تەنها موسی دوعای کرد، بەلام خوای گەورە فەرمووی داوای هەردووکتان وەرگیرا، موسی دوعای دەکرد و وە هاڕونیش ئامینی دەوت، لەم ئایەتە موسی و هاڕوون هەردووکیان بە دوعاکار وەسف کردووە، ئەمە بەلگەیە ئەگەر یەکێک لە ناو ئەو نوێژانەی کە قورئان بە دەنگ دەخوێنرێ لە دوای ئیمام نوێژ بکات فاتحە ناخوێنێت، چونکە ئەگەر تەنها ئامین بلێیت ئەوا وەک ئەوە وایە فاتحەت خوێندبێت وەک موسی و هاڕوون.
(٦)مأموم مخاطبە بە گوێ گرتن بە یەک دەنگی هەموو زانایان، کەواتە واجب نییە لەسەری فاتیحە بخوێنێ،
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتەی سێیەم کە وتەی زۆربەی پێشینەکانە، ئەگەر گوێت لە خوێندنەوەی ئیمام بوو دەبێت گوێ بگریت، ئەگەر گوێت لە خوێندنەوەی ئیمام نەبوو خۆت دەخوێنیتەوە، چونکە خویندنەوەی خۆت باشترە لە بێ دەنگ بوون، وە گوێ گرتن باشترە لە خویندنەوەی قورئان، وە خوێندنەوەش باشترە لە بێ دەنگ بوون) الفتاوی الکبری (٢/٢٨٦).
سێیەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە لەسەر مأموم خۆی بێ دەنگ بکات لە نوێژی سڕی و جهری، خوێندنەوەی سورەت فاتیحە واجب نییە لەسەر مأموم، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفەیە، بەڵگە:
(١)عن جابر رضي اللە عنە أن النبي صلی اللە علیە وسلم قال: (من کان لە إمام فقراءة الإمام لە قراءة) أخرجە ابن ماجە (٨٥٠)، وأحمد (٢٣/١٢).
واتە: جابر خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم فەرمووی: (هەر کەسێک ئیمامی هەبێت خوێندنەوەی ئیمام خوێندنەوەیە بۆی).
جیاوازییەکە زۆر بەهێزە، ئەمە یەکێکە لەو بابەتانەی کە خەڵک پێویستی پێیەتی و جیاوازی نێوان زانایانیش زۆر بەهێزە، وتەی ڕاست خوێندنەوەی فاتیحە لە نوێژی جهری مأموم ناخوێنێت، واللە أعلم.