پرسیار: گەر کەسێک بڕێک پارە بدزێت، پاشان بگەرێنێتەوە بە زیادەوە حوکمی چییە؟ کەسی بەرامبەر نازانێت پارەی لێ دزراوە زۆر مالی هەیە؟
وەڵام: مەرجی دروستی تەوبەی ڕاستەقینە ئەوەیە دەبێت مالی خاوەن مالەکە بۆی بگەڕێنیتەوە، یان خاوەنەکەی لێت خۆش بێت، بەڵگە:
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (مَنْ كَانَتْ لَهُ مَظْلَمَةٌ لِأَخِيهِ مِنْ عِرْضِهِ أَوْ شَيْءٍ فَلْيَتَحَلَّلْهُ مِنْهُ الْيَوْمَ قَبْلَ أَنْ لَا يَكُونَ دِينَارٌ وَلَا دِرْهَمٌ إِنْ كَانَ لَهُ عَمَلٌ صَالِحٌ أُخِذَ مِنْهُ بِقَدْرِ مَظْلَمَتِهِ وَإِنْ لَمْ تَكُنْ لَهُ حَسَنَاتٌ أُخِذَ مِنْ سَيِّئَاتِ صَاحِبِهِ فَحُمِلَ عَلَيْهِ). روى البخاري (٢٤٤٩)
ئەگەر مرۆڤ مالی کەسێکی دزی لەسەی گران بوو پێی بڵێت مالی تۆم دزیووە، یان ترسی ئەوەی هەبوو فیتنە دروست بێت وەک بڕینی پەیوەندی، لەم کاتە پێویست ناکات پێی بڵێت، بەڵکو دەتوانێت بخاتە سەر حسابی، یان دەتوانێت بدات بە کەسێک پێی بدات بێ ئەوەی ناوت بڵێت.
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر دزیت کرد لە کەسێک، ئەوە واجبە لەسەرت پەیوەندی پێوە بکەیت و پێی بڵێیت ئەوەندە مالەت لەلای منە، پاشان مالەکەی پێی بدەوە، بەڵام مرۆڤ وای دەبینێت ئەمە هەندێک گرانە هەموو کەسێک ناچێتە لای خاوەن مال و قسەی لەگەڵ بکات و بڵێت دزیم لەتۆ کردووە، لەم حالەتە دەتوانی پارەکە بۆی بنێریتەوە بە ڕێگای کەسێکی تر، وەک ئەوەی بدەیتە دەست هاوڕێیەکی خۆت بۆ ئەوەی بگەینێتە دەستی، وە پێی بڵێ چیڕۆکەکە بۆی باس بکات و پێی بڵێت ئێستا تەوبەم کردووە.
ئەگەر ئەمە بکەیت ئەوە خوای گەورە دەفەرمووێت: "وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجاً" {الطلاق:٢}، هەروەها دەفەرمووێت: "وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مِنْ أَمْرِهِ يُسْراً" {الطلاق:٤}.
گریمان تۆ دزیت کرد لە کەسێک نازانیت کەسەکە ئێستا لە کوێیە، ئەمەیان ئاسانە دەکرێت مالەکەی دزیوتە بە نییەتی خێر بۆ خاوەنەکەی ببەخشیت، لەم کاتە لەسەرت لادەچێت.) فتاوى إسلاميَّة (٤/١٦٢).
هیچی تێدا نییە پارە بە زیادەوە بۆی ببەیتەوە، بەڵام ئەگەر تەوبەیەکی دروست نەکەیت پارەی زیادەوە هیچ سوودی نییە، وە باشتر وایە ئەو پارەیە بدەیتە کەسێکی هەژار چونکە خاوەن مالەکە دەولەمەندە.