پرسیار // ئایا نوێژی تەسبیح دروستە بکرێت بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزاندا ؟
جیاوازی ھەیە سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئایا دروستە بکرێت یان نە ، ھۆکاری جیاوازییەکەش بۆ فەرموودە دەگەڕێتەوە ئایا ڕاستە یان نە .
عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : ( لِلْعَبَّاسِ بْنِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ يَا عَبَّاسُ يَا عَمَّاهُ : أَلَا أُعْطِيكَ ، أَلَا أَمْنَحُكَ ، أَلَا أَحْبُوكَ ، أَلَا أَفْعَلُ بِكَ ، عَشْرَ خِصَالٍ إِذَا أَنْتَ فَعَلْتَ ذَلِكَ ، غَفَرَ اللَّهُ لَكَ ذَنْبَكَ أَوَّلَهُ وَآخِرَهُ قَدِيمَهُ وَحَدِيثَهُ خَطَأَهُ وَعَمْدَهُ صَغِيرَهُ وَكَبِيرَهُ سِرَّهُ وَعَلَانِيَتَهُ ، عَشْرَ خِصَالٍ أَنْ تُصَلِّيَ أَرْبَعَ رَكَعَاتٍ تَقْرَأُ فِي كُلِّ رَكْعَةٍ فَاتِحَةَ الْكِتَابِ وَسُورَةً ، فَإِذَا فَرَغْتَ مِنْ الْقِرَاءَةِ فِي أَوَّلِ رَكْعَةٍ ، وَأَنْتَ قَائِمٌ قُلْتَ : سُبْحَانَ اللَّهِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ وَلَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاللَّهُ أَكْبَرُ خَمْسَ عَشْرَةَ مَرَّةً ، ثُمَّ تَرْكَعُ ، فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ رَاكِعٌ عَشْرًا ، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ الرُّكُوعِ ، فَتَقُولُهَا عَشْرًا ، ثُمَّ تَهْوِي سَاجِدًا ، فَتَقُولُهَا وَأَنْتَ سَاجِدٌ عَشْرًا ، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ مِنْ السُّجُودِ ، فَتَقُولُهَا عَشْرًا ، ثُمَّ تَسْجُدُ فَتَقُولُهَا عَشْرًا ، ثُمَّ تَرْفَعُ رَأْسَكَ ، فَتَقُولُهَا عَشْرًا ، فَذَلِكَ خَمْسٌ وَسَبْعُونَ فِي كُلِّ رَكْعَةٍ ، تَفْعَلُ ذَلِكَ فِي أَرْبَعِ رَكَعَاتٍ ، إِنْ اسْتَطَعْتَ أَنْ تُصَلِّيَهَا فِي كُلِّ يَوْمٍ مَرَّةً ، فَافْعَلْ فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ جُمُعَةٍ مَرَّةً ، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ شَهْرٍ مَرَّةً ، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ فَفِي كُلِّ سَنَةٍ مَرَّةً ، فَإِنْ لَمْ تَفْعَلْ ، فَفِي عُمُرِكَ مَرَّةً ) .رواە أبو داود في سننه (1297) ،
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئیمام احمد دەفەرمووێت : پێم خۆش نییە و باش نییە ، پێی وترا بۆچی ؟ ووتی : ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتووە سەبارەت نوێژی تەسبیح )) المغنی ج١ لاپەڕە ٤٣٨
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە سونەتی نوێژی تەسبیح جێگای تێڕوانینە ، چونکە فەرموودەکە لاوازە و وە گۆڕینی شێوەی نوێژە ھیچ نوێژێک بەم شێوەیە نییە ، دەبێت ئەمە نەکرێت بێ فەرموودە ، فەرموودەکە جێگیر نەبووە ، .....)) المجموع ج٣ لاپەڕە ٥٤٨
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت فەرموودەی نوێژی تەسبیح ھیچ لە چوار مەزھەبەکان نەیان وتووە سونەتە ، ئیمام احمد لاوازی کردووە و ئەم نوێژە سونەت نییە ، .....
ھەر کەسێک ورد بێتەوە لە بنچینەی زانست دەزانێت کە ئەمە فەرموودەیە دانراوە ، وە ھاوشێوەی تری وەک ئەمانە ھەموویان فەرموودەی دانراون و ھەلبەستراون بە یەک دەنگی ئەوانەی کە شارەزان . )) "مجموع الفتاوى" (11/579)
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بۆ من دیار بێت نوێژی تەسبیح سونەت نییە ، وە فەرموودەکە لاوازە ، سونەت نییە لە چەند ڕووێکەوە :
یەکەم / ئەسل لە عیبادات مەنعە و نەکردنە ئیلا بەلگە ھاتبێت بۆ جێگیر بوونی و ڕیگە پێدانی .
دووەم / فەرموودەکە مضطرب جیاوازی ھەیە لە چەند ڕووێکەوە .
سێیەم / ھیچ ئیمامێک لای سونەت نەبووە ، ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " ئیمام احمد دەقی ھەیە ، وە ئیمامەکانی تر و ھاوەلانی پێیان باش نەبووە و بە سونەتیان دانەناوە " دەلێت : " ابو حنیفە و مالک و شافعی گوێیان لە فەرموودەکە نەبووە . "
چوارەم / ئەگەر ئەم نوێژە دروست بوایا ئەوا ئیمامەکان نقل دەکرا بە شێوەیەک گومانی تێدا نەبوایا ، ...... )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (14/327)
زانایان اللجنة الدائمة دەلێن نوێژی تەسبیح بیدعەیە و فەرموودەکە ڕاست نییە .
زانایان دەلێن وە تایبەت کردن بە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ھیچ بەلگە نەھاتوون بەلکو داھێنراوە .
پوختەی وەلامی زانایان :
(١) نوێژی تەسبیح دروست نییە بکرێت چونکە فەموودەکە لاوازە بەلکو ھەندێک دەلێن درۆیە ، وە ھەر چوار مەزھەبەکان پێیان سونەت نەبووە ، بەلکو ئیمام ابو حنیفە و مالک و شافعی ھەر گوێیان لە فەرموودەکە نەبووە .
(٢) ھەر کەسێک ورربێتەوە لە بنچینەی زانست دەزانێت فەرموودەکە دانراوە ، چونکە شێوەی شازە نزیک نییە لە شێوەی ھیچ نوێژێک .
(٣) تایبەت کردنی نوێژی تەسبیح بە مانگی ڕەمەزان بەتایبەتی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ھیچ بەلگە نەھاتووە و داھێنراوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ