سەردێری پرسیار:بۆچی مرۆڤەکان بەپێی تێپەربوونی کات بالایان کورت بۆتەوە؟ سوود و گرینگی و نهێنی ئەم کورت بونەوەیە چیە؟ وە لە ڕووی زانستیەوە هۆکارەکەی چیە؟

بەرواری دانان :2020-03-27 کۆدی پرسیار:1872

پرسیار:

پرسیار: بۆچی مرۆڤەکان بەپێی تێپەربوونی کات بالایان کورت بۆتەوە؟ سوود و گرینگی و نهێنی ئەم کورت بونەوەیە چیە؟ وە لە ڕووی زانستیەوە هۆکارەکەی چیە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئادەم علیە السلام بالای ٦٠ ذراع بووە، وە ئومەتەکانی پێشتر بالایان درێژ بوو، بەردەوام بالایان کورت بووەوە هەتا ئەم ئومەتە، بەڵگە:

عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (خلق الله آدم وطوله ستون ذراعا، ثم قال: اذهب فسلم على أولئك من الملائكة فاستمع ما يحيونك، فإنها تحيتك وتحية ذريتك. فقال السلام عليكم فقالوا : السلام عليكم ورحمة الله. فزادوه: ورحمة الله فكل من يدخل الجنة على صورة آدم، فلم يزل الخلق ينقص حتى الآن). رواه البخاري (٣٣٣٦)، ومسلم (٧٠٩٢).

وفي لفظ مسلم: (فكل من يدخل الجنة على صورة آدم وطوله ستون ذراعاً فلم يزل الخلق ينقص حتى الآن).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو قەرنێک بالای خۆی هەیە و کورتترە لە قەرنی پێشووتر، کورت بوونەوەی باڵا کۆتایی هاتووە لەم ئومەتە و جێگیر بووە) في فتح الباري (٦/٣٦٧).

v هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون بە پێی کات ئەم کورت بوونە بەردەوام بێت، بەڵکو فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە ئەم کورت بوونەوەیە هەتا ئەم ئومەتەیە.

سەبارەت بە حیکمەتی کورت بوونەوە دیار نییە، وە لە ڕووی زانستیشەوە نازانم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام