پرسیار: حوکمی جلسة الاستراحة لەناو نوێژ چییە؟
وەڵام: جلسة الاستراحة: دانیشتنێکە دوای سوجدەی دووەم بۆ هەستانەوە بۆ ڕەکاعەتی دووەم و چوارەم.
جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە حوکمی ئەم دانیشتنە، دوو وتە هەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سونەت نییە دابنیشت لەم شوێنە ئەگەر کەسێک پێویستی پێی نەبێت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و وتەی بەناو بانگی ئەحمەد و ابن قیم و ابن عثیمینە، بەڵگە:
(١)عن معاويةَ رضيَ اللهُ عنه، قال: قال رسولُ اللهِ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (لا تُبادِروني في الرُّكوعِ والسُّجودِ؛ فإنِّي قد بدَّنْتُ) رواه أبو داود (٦١٩)، وابن ماجه (٧٩٧)، وأحمد (4/92) (16884). احتجَّ به ابن حزم في (المحلى) (4/158)، وصحَّحه ابن تيميَّة في (مجموع الفتاوى) (23/336)، وقال الألباني في (صحيح سنن أبي داود) (٦١٩): حسن صحيح. وحسَّنه الوادعي في (الصحيح المسند) (1138).
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ئەمەی کردووە لەبەر سەبەب، دروست نییە بۆ کەسی تر جلسەی استراحە بکات.
(٢)زۆربەی ئەوانەی باسی چۆنییەتی نوێژی پێغەمبەریان کردووە کەسە باسی ئەم دانیشتنەی نەکردووە، ئەگەر سونەت بوایا باسیان دەکرد.
(٣)ئەم دانیشتنە ئەگەر سونەت بوایا زیکرێکی تایبەتی دەبوو، ئەم دانیشتنە هی ئیسراحەتە نەک تعبدی بێت.
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سونەتە، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و داود الظاهری و ئیمام النووی و شەوکانی و ابن باز و ئەلبانی یە، بەڵگە:
(١)عن مالكِ بنِ الحُوَيرثِ: (أنَّه رأى النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي، فإذا كان في وِتْرٍ مِن صلاتِه لم ينهَضْ حتَّى يستويَ قاعدًا)، وفي روايةٍ: (جاءنا مالكُ بنُ الحُوَيرثِ في مسجدِنا هذا فقال: إنِّي لَأُصلِّي بكم وما أُريدُ الصَّلاةَ، أُصلِّي كيف رأَيْتُ النبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم يُصلِّي، فقلتُ لأبي قِلابةَ: كيف كان يُصلِّي؟ قال: مِثْلَ شيخِنا هذا، قال: وكان شيخًا، يجلِسُ إذا رفَعَ رأسَه مِن السُّجودِ قبْلَ أنْ ينهَضَ في الرَّكعةِ الأولى) رواه البخاري (٨٢٣) والرِّواية الثانية: رواها البخاري (٦٧٧).
واتە: لە مالکی کوڕی حووەیرث دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی کە پێغەمبەری خوای بینیووە نوێژی دەکرد، ئەگەر لە ڕەکاعەتی تاک بوایا (واتە: لە ڕەکاعەتی یەکەم و سێیەم) هەل نەدەستایەوە لە ڕەکاعەتی دواترهەتا ڕاست دەبووە بە دانیشتنەوە.
ڕیوایەت هاتووە: ئەبو قیلابە دەفەرمووێت: (مالکی کوڕی حوەیرث هات بۆ لامان بۆ لامان بۆ ئەم مزگەوتەمان، وتی من نوێژتان بۆ دەکەم، وە مەبەستم نوێژ کردن نییە (بەڵکو مەبەستم فێکردن بوو)، نوێژ دەکەم هەروەک چۆن پێغەمبەرم صلی اللە علیە وسلم بینیوە نوێژی دەکرد، ئەبو ئەیوب سەختیانی دەڵێ: وتم بە ئەبو قیلابە چۆن پێغەمبەری خوا نوێژی دەکرد؟ گوتی: "وێنەی نوێژی شێخمان (مەبەستی بەو شێخە ئەبو یەزید بوو کە ناوی عەمری کوڕی سەلەمەی جەرمییە)، کە دادەنیشت کاتێک سەری بەرز دەکردەوە لە کرنوش پێش ئەوەی کە هەستێتەوە).
(٢)عن أبي حُمَيدٍ رضيَ اللهُ عنه، أنَّه وصَفَ صلاةَ النبيِّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم فقال: (ثم هوَى ساجدًا، ثم ثنَى رِجْلَه وقعَد حتَّى رجَعَ كلُّ عَظْمٍ موضِعَه، ثم نهَض.... فقالوا: صدَقْتَ) أخرجه أبو داود (٧٣٠)، والترمذي (٣٠٤)، وابن ماجه (١٠٦١) قال الترمذيُّ: حسنٌ صحيح. وصحَّح إسنادَه على شرط مسلم النَّوويُّ في (المجموع) (٣/٤٤٣)، وصحَّحه ابن الملقن في (البدر المنير) (٣/٦٧٥)، والألباني في (صحيح سنن ابن ماجه) (١٠٦١).
(٣)هەر شتێک لەناو نوێژ بکرێت ئەوە لە نوێژە، ئەم دانیشتنە لە نوێژە و سونەتە و عیبادەتە.
شەوکانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (فەرموودەکە بەڵگەیە بۆ جلسة الاستراحة، ئەم دانیشتنە دوای سوجدەی دووەم پێش ئەوەی هەلبستیت بۆ ڕەکاعەتی دووەم و چوارەم، کە ئەمە وتەی بەناو بانگی شافعی و کۆمەلێک فەرموودەناسە، وە ئیمام ئەحمەد دوو وتەی هەیە) نیل الأوطار (٢/٣١٢).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باشت وایە نوێژ خوێن دانیشێت بۆ ماوەیەکی کەم دوای سوجدەی دووەم، زانایان پێی دەڵێن جلسة الاستراحة، دادەنیشیت لەسەر قاچی چەپ و قاچی ڕاستیش دەچەقینیت، بەڵام ئەم دانیشتنە سوکە و هیچ زیکری تێدا نییە، ئەمە باشترە، ئەگەر هەل بستیت و دانەنیشیت هیچی تێدا نییە، بەڵام باشتر وایە ئەوە بکەیت هەروەک پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم کردوویەتی، هەندێک زانا دەڵێن: ئەو کاتە ئئەمەی کردووە کە پیر بوو و نەخۆش بوو، بەڵام ئەوەی ڕاست سونەتە لەناو نوێژدا بۆ ئیمام و مأموم و ئەوەی بە تەنیا نوێژ دەکات، لەبەر عمومی وتەی: "صلُّوا كما رأيتُموني أصلِّي"، ئەگەر گەنج بێت و نەخۆشیش نەبێت سونەتە بۆی لەسەر وتەی ڕاست، بەڵام واجب نییە، چونکە نقل کراوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم هەندێک جار تەرکی کردووە، ئەمە بەڵگەیە واجب نییە) مجموع فتاوى ابن باز (١١/٣٨-٣٩).
هەر کەسێک ئەم دانیشتنەی لا سونەت بێت ئەگەر بەدوای ئیمامەوە نوێژ بکات دەبێت شوێن ئیمام بکەوێت و نابێت دابنیشێت، لەبەر ئەوە ئیمام ئەگەر تەحیاتی یەکەمی تەرک کرد واجبە لەسەر مأموم شوێنی بکەوێت کە تەحیاتی یەکەم واجبە بخوێنیت، کەواتە ئەگەر سونەتی تەرک کرد لەپێشترە شوێنی بکەوێت.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت شوێن کەوتنی ئیمام لەپێش ترە لە دواکەوتن بۆ کردنی سونەتێک، واللە أعلم) مجموع الفتاوی (٢٢/٤٥٢).