پرسیار: حوکمی ئاژەڵ سەربرین لەبەر نەخۆشی کورونا؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کردەوەی باش و خێر و چاکە مرۆڤ دەپارێزێت لە بەلا و ناخۆشی و شتی خراپ، بەڵگە:
عن أنس أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: (صنائع المعروف تقي مصارع السوء والآفات والهلكات، وأهل المعروف في الدنيا هم أهل المعروف في الآخرة). أخرجه الحاكم في مستدركه، وصححه الألباني.
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خێر کاریگەرییەکی زۆر سەیری لەسەر لادانی جۆرەکانی بەلا هەیە ئەگەر چی ئەو کەسەی خێر دەکات خراپیش بێت، یان کەسەکە ستەمکار بێت، یان کافر بێت، خوای گەورە بەهۆی ئەو خێرەوە جۆرەکانی بەلا لادەدات، ئەمەش شتێکی زانراوە لای خەڵکی خاس و عەوام، ئەهلی سەر زەوی هەموو دان بەمە دەنێن، چونکە تاقییان کردۆتەوە).
هەروەها ئاژەڵ سەربڕی بۆ خوا بە مەبەستی شیفاء ئەمەیان دروستە، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوو مرضاكم بالصدقة) واتە: نەخۆشەکانتان چارەسەر بکەن بە خێر کردن، ئەمەیان ھۆکارە بۆ ھاتنی چارەسەر، وە صدقە سەر بڕین و خواردن و جل و بەرگ بەخشین و خواردنیش دەگرێتەوە.
کەواتە دروستە خێر بکەیت یان ئاژەڵ سەرببڕیت بۆ لاچوونی بەلا و ناخۆشی کورونا ئەگەر کەسەکە هیچ بیرباوەڕی خراپی لەگەڵ سەربرینەکە نەبێت.