پرسیار: دەکرێت قنوتی بەیانی بۆ ئەم کاتە وەک سونەت بگوترێت و گونجاو بێت؟
وەڵام: قنوت النوازل: دوعا کردنە کاتێك شتێک بەسەر موسلماناندا دێت بۆ ئازار و نەخۆشی دوژمن یان هەلگرتنی، یان هەلگرتنی بەلا و شتی تر.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی راست بێت و بەناوبانگ بێت ئەگەر شتێک بەسەر موسلمانان هات وەک ئەزیەت دان لەلایەن دوژمنەوە و وشکە ساڵی و دەرد و ناخۆشی و تێنوویەتی و زیانێکی تر دیار بەسەر موسلمانان و شتی تر، لەم حالەتانە سونەتە قنوت بخوێندرێت لە هەموو نوێژە واجبەکان) شرح صحیح مسلم.