پرسیار: حوکمی سووتاندنی ئەو مردووانە کە بەهۆی کۆرونا گیانیان لەدەست داوە؟
وەڵام: دەبێت ئەوە بزانرێت شەریعەتی ئیسلام بۆ ئەوەی هاتووە ڕێز لە مرۆڤ بگرێت.
خوای گەورە دەفەرمووێت: (ولقد كرمنا بني آدم) {الإسراء:٧٠}.
موسلمان ئەگەر مرد دەبێت بشۆردرێت و کفن بکرێت و بۆن خۆش بکرێت و نوێژی لەسەر بکرێت و دوعای ڕەحمەتی بۆ بکرێت، پاشان دەبێت بە جوانترین شێوە بنێژرێت، پاشان دوای شاردنەوە سونەتە سەردانی بکەیت و دوعای بۆ بکەیت.
لە ئیسلام دروست نییە ئیهانەی مردوو بکرێت و بسووتێنرێت، دروست نییە بەسەر گۆڕ بکەویت و لەسەری دابنیشیت، ئەی چۆن دەبێت مردوو بسووتێنی؟! دروست نییە لاشەی کافریش بسووتێنی لە ولاتی موسلمانان.
بەڵام ئەگەر لاشەی مردووی تووش بوو بە نەخۆشی کورونا یان هەر نەخۆشییەکی تر زیانی هەبوو بۆ کەسانی تر، وە کەسانی شارەزا قسەیان کرد لەسەر ئەوە کە زیانی هەیە و دەبێت بسووتێنرێت، ئەوکاتە دروستە بسوتێنریت لەبەر سەلامەتی کەسانی تر، ئیسلام لەگەڵ ئەوە نییە خۆت یان کەسانی تر بە هیلاک ببەیت لەبەر مردووێک، بەڵام تووشی بووی نەخۆشی کورونا باوەڕناکەم شاردنەوەی زیانی هەبێت، وە نابێت ئاسانکاری بکرێت لە سووتاندنی لاشەی مردوو، چونکە مرۆڤ بە زیندووی و مردووی حورمەتی خۆی هەیە.