سەردێری پرسیار:ئەو کەسانەی داوای وێنە لە کچ دەکەن تاوانبارن؟ ئایا ئەو کچانەی وێنە بۆ کوڕان دەنێرن تاوانبارن؟ ئایا ئەوانەی بەو وێنەیە هەڕەشە لە کچان دەکەن سزایان چییە؟

بەرواری دانان :2020-03-29 کۆدی پرسیار:1877

پرسیار:

پرسیار: ئەو کەسانەی داوای وێنە لە کچ دەکەن تاوانبارن؟ ئایا ئەو کچانەی وێنە بۆ کوڕان دەنێرن تاوانبارن؟ ئایا ئەوانەی بەو وێنەیە هەڕەشە لە کچان دەکەن سزایان چییە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن ئەسل لە سەیر کردنی ئافرەت بۆ زەواج ئەوەیە دەبێت ڕاستەخۆ بێت، نەک سەیری وێنەی بکەیت، سەیری ئافرەت کردن لە وێنە زیانی هەیە، لەوانە: یەکەم: خەڵکی تر لەگەڵی سەیری دەکات.

دووەم: ئەم وێنەیە ڕاستی شێوەی بەدیار ناخات، چەند وێنە هەبووە لەگەڵ شێوەی ڕاستی کەسەکە زۆر جیاوازی هەبووە.

سێیەم: هەندێک جار ئەم وێنەیە لەلای کەسەکە دەێنێتەوە گاڵتەی پێ دەکات، یان هەڕەشە لە کچەکە دەکات.

کەواتە ئەمە نەکرێت باشترە، ئەگەر کرا دەڵێین دروستە پیاو سەیری بکات، چونکە ئەگەر بە شێوەی ڕاستەوخۆ دروست بێت لەسەر وێنە لەپێش ترە دروست بێت سەیری بکەیت، بەڵام بە مەرج:

١-دەبێت کوڕەکە نییەتی بڕاوەی هەبێت بۆ داواکردنی ئەو ئافرەتە، نابێت بە گومان بێت، ئەگەر بەگومان بیت نابێت سەیری بکەیت و نابێت سەیری وێنەشی بکەیت، چونکە شەرع ڕێگەی داوە سەیری بکەیت تەنها بۆ داواکردن.

٢-دەبێت ڕوخسار و دەستی ئافرەت دیار بێت، نابێت شوێنی تری خۆی بەدیار بخات بۆ پیاو.

٣-دەبێت سەیری وێنەی ئافرەت کردنەکە لە ڕێگای کەسێکەوە بێت جێگای متمانە بێت، نابێت ئافرەت خۆی بۆ کوڕەکە بنێرێت، چونکە مەفسەدەتی لێ دەکەوێتەوە.

٤-نابێت وێنەی ئافرەتەکە پیاوی تر ببینێت تەنها ئەو کەسە نەبێت کە داوای دەکات.

ئێمە لەسەردەمێک دەژین تۆڕی کۆمەلایەتی زۆر لە ئافرەتانی کردۆتە دیلی پیاوانی خراپ، لەگەڵ ڕێزم بۆ ئافرەت زوو هەلدەخەلتێت و دڵی سافە، نازانێت زۆر پیاو هەن دڕندەن بەدوای نامووسی خەڵک دەگەڕێن و دەیانەوێت ئافرەتەکان بکەنە دیلی خۆیان چییان بوێت لەگەڵی بکەن.

هەر کەسێک ستەم لە کەسی تر بکات خوای گەورە لە دونیا و قیامەت ڕیسوای دەکات و سزای دەدات، هەر کەسێک هەرەشە لە ئافرەت بکات و زینای لەگەڵ بکات دەبێت بکوژرێت نەک حەدی زینای لەسەر جی بەجێ بکرێت، چونکە ئەو کاتە حەدی زینا لەسەر ژن و پیاو جی بەجێ دەکرێت ئەگەر هەردوو لا رازین بن و بە حەز و ئارەزووی خۆیان زینا بکەن، ئەگەر پیاو بە زۆری زینای لەگەڵ ئافرەت کرد، ئەو کاتە ئەو کەسەی زۆری کردووە دەبێت بکوژرێت، ئەگەر زیناشی لەگەڵ نەکات تەنها هەڕەشەی لی بکات دەبێت تەمبێ بکرێت بە جوانترین شێوە، بۆ ئەوەی ببێتە پەند و ئامۆژگاری بۆ کەسانی تر.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام