پرسیار // ئایا نوێژی حاجة " پێویستی " هەیە ؟ ئەگەر هەبێت چۆن دەکرێت ؟
وەلام // زانایان دەلێن چوار فەرموودە هاتوون سەبارەت بە نوێژی حاجە :
دوو لەو فەرموودانەی هاتوون موضوعن " واتە خەلک دروستیان کردووە و درۆنە " ژمارەی ڕەکاعەتەکان دوانزدە ڕەکاعەت باس کراوە ، وە دوو فەرموودەکەی تر لاوازن و ژمارەی ڕەکاعەتەکان دوو ڕەکاعەت باس کراون ، نابێت پشتیان پێ ببەسترێت .
فەرموودەی یەکەم // لە ابن مسعود دەگرێنەوە دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دوانزدە ڕەکاعەت نوێژن لە شەو و ڕۆژدا دەکرێن ، لە نێوان هەر دوو ڕەکاعەتێک تەحیات دەخوێندرێ ، ئەگەر دەستت بە تەحیات کرد لە کۆتایی نوێژ ، مەدحی خوای گەورە بکە ، وە سەلاوات لەسەر پێغەمبەریش لێبدە ، وە فاتحە بخوێنە لە سوجدە حەوت جار ، وە دە جار بلێ : لا ٳلە ٳلا اللە وحدە لاشریك لە ، له الملك وله الحمد وهو علی كل شئ قدیر ، پاشان بلێ : اللهم ٳني ٲسلك بمعاقد العز من عرشك و منتهی الرحمة من كتابك وسمك الاعظم وجدك الاعلی وكلماتك التامة ، پاشان داوای خۆت بکە و سەرت بەرز بکە ، پاشان سەلام بدەوە بۆ لای ڕاست و چەپ .....)) رواە ابن الجوزی في " الموضوعات " ج۲ لاپەڕە ٦۲
فەرموودەی دووەم // عن ابن عباس قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم : (( جاءني جبریل علیه السلام بدعوات فقال : ٳذا نزل بك ٲمر من ٲمر دنیاك فقدمهن ثم سل حاجتك : یا بدیع السموات والارض ، یا ذا الجلال والاكرام ، ......)) السلسلة الضعیفة (٥۲۹٨) ٲنە موضوع .
فەرموودەی سێیەم // عن عبدللە ابن ٲبي ٲوفی قال : قال رسول اللە صلی الله علیه وسلم قال : (( من کانت ٳلی اللە حاجة ٲو ٳلی ٲحد من بنی ادم فلیتوضٲ فلیحسن الوضوء ثم لیصل ركعتین ثم لیثن علی الله و لیصل علی النبي ثم لیقل : لا ٳلە ٳلا الڵە الحلیم الکریم ، سبحان اللە العرش الکریم ، الحمدللە رب العالمین ، ٲسٲلك موجبات رحمتك ، و عزائم مغفرتك ، و الغنیمة من كل بر ، والسلامة من كل ٳثم ، لا تدع لي ذنبا ٳلا غفرته ، ولا هما ٳلا فرجته ، ولا حاجة هی لك رضا ٳلا قضیتها یا ٲرحم الراحمین )) رواە الترمذي (٤۷۹) ، ابن ماجە (۱۳٨٤) .
واتە : هەر کەسێک پێویستیەکی هەبێت لە خوا یان بەندە ، با دەست نوێژ هەلبگرێت بەجوانی ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ بکە پاشان مەدحی خوای گەورە بکە پاشان سەلاوات لەسەر پێغەمبەر بدە ، پاشان بلێ : لا ٳلە ٳلا اللە الحلیم الکریم........
ترمذي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت فەرموودەکە غەریبە .
شیخ الالبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : زۆر لاوازە . ضعیف الترغیب (٤۱٦)
فەرموودەی چوارەم // عن ٲنس ٲن النبي صلی الله قال : (( یا علي ، ٲلا ٲعلمك دعاء ٳذا ٲصابك غم ٲو هم تدع به ربك فیستجاب لك بٳذن الله ، و یفرج عنك ؟ توضٲ وصل ركعتین ، واحمد الله و ٲثن علیه ، وصل علی نبیك ، واستغفر لنفسك وللمؤمنین والمؤمنات ، ثم قال : اللهم ٲنت تحکم بین عبادك فیما كانوا فیه یختلفون ، لا ٳله ٳلا الله ..........)) رواە الاصبهاني كما في الترغیب و الترهیب ج۱ لاپەڕە ۲۷٥ ، و ضعفه الالباني في " ضعیف الترغیب " (٤۱۷)
واتە : ئەی عەلی ئایا فێری دوعایەکت بکەم ئەگەر خەم و پەژارە تووشی تۆ بێت ئەم دوعایە بیکەی لە خوای خۆت ، قبول دەبێت بە ئیزنی خوا ، وە لەو نەخۆشیە و خەمە ڕزگار دەبی ؟
دەست نوێژ هەلبگرە و دوو ڕەکاعەت نوێژ بکە ، وە سوپاس و مەدحی خوای گەورە بکە ، وە سەلاوات لەسەر پێغەمبەری خۆت لێ بدە ، وە داوای لێ خۆش بوون بۆ بڕواداری ژن و پیاو بکە ، پاشان بلێ : اللهم ٲنت تحکم بین عبادك ..........
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیاری لێ دەکرێت ئایا فەرموودە جێگیر بووە بۆ نوێژی حاجە و نوێژی لەبەر کردنی قورئان ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( هەردووکیان ڕاست نین ، نوێژی حاجە و نوێژی لەبەر کردنی قورئان نییە ، چونکە ئەم جۆرە عیبادەتانە نابێت جێگیری بکەی ئیلا بەلگە هاتبێت ، هیچ بەلگه ڕاست بۆ هەردووکیان نەهاتوون ، کەواتە دروست نییە ئەم دوو نوێژە بکرێت )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ