سەردێری پرسیار:مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (إِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ [يعني: الطاعون] بِأَرْضٍ فَلَا تَقْدَمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْه)؟

بەرواری دانان :2020-03-31 کۆدی پرسیار:1881

پرسیار:

پرسیار: مانای ئەم فەرموودەیە چییە: (إِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ [يعني: الطاعون] بِأَرْضٍ فَلَا تَقْدَمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْه)؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: عن عبد الرحمن بن عوف رضي الله عنه أنه قال: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ [يعني: الطاعون] بِأَرْضٍ فَلَا تَقْدَمُوا عَلَيْهِ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْه) رواە البخاري (٥۷۳۹)، ومسلم (۲۲۱۹).

واتە: لە عبدالرحمان بن عوف دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەری خوا بوو دەیفەرموو: (ئەگەر گوێتان لێ بوو تاعون لە فلانە شوێن هەیە مەچوون بۆ ئەو شوێنە، وە ئەگەر تاعون لە شوێنێک بوو ئێوەش لەو شوێنە بوون لەوێ دەرمەچوون وەک لێ ڕاکردن لێی).

عن أُسَامَةَ بْن زَيْدٍ رضي الله عنهما قال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( الطَّاعُونُ رِجْزٌ أَوْ عَذَابٌ أُرْسِلَ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَوْ عَلَى مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ ، فَإِذَا سَمِعْتُمْ بِهِ بِأَرْضٍ فَلَا تَقْدَمُوا عَلَيْهِ ، وَإِذَا وَقَعَ بِأَرْضٍ وَأَنْتُمْ بِهَا فَلَا تَخْرُجُوا فِرَارًا مِنْهُ) .رواە البخاري (۳٤۷۳)، ومسلم (۲۲۱۸).

جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە تاعون:

(١)هەندێک دەڵێن نەخۆشییەکی زانراو لای زانایانی پزیشکی.

(٢)هەندێک زانای تر دەڵێن: هەر نەخۆشییەکی ساڵ زۆر لە خەڵک پێی بمرێت ئەوە تاعونە.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (وتراوە: تاعون ناوێکە بۆ هەموو هەموو نەخۆشییەک بەکاردێت لە ساڵدا بڵاوبێتەوە بەخێرایی، وەک کولیرا و نەخۆشی تر، ئەم وتەیە نزیکترە) شرع ریاض الصالحین (٦/٥٦٩).

دەرچوون لە شارێک نەخۆشی لێیەتی بۆ شارێکی تر ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: لەو شارە دەردەچێت مەبەستی ڕاکردنی هەیە هیچ مەبەستی تری نییە، ئەمەیان داخلی نەهی دەبێت.

دووەم: لەو شارە دەردەچێت مەبەستی تری هەیە نەک ڕاکران، وەک ئەوەی ئیشی تری هەبێت، ئەمەیان داخلی نەهی نابێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان.

سێیەم: لەو شارە دەردەچێت بۆ ئیش و کار و نییەتی ڕاکردنیشی هەیە لەم دەردە، لەم حالەتە جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان ابن حجر دەفەرمووێت: مەزهەبی عومەر ئەوەیە دروستە لەم حالەتە دەربچیت.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن دروستە لەو شارە دەربچیت ئەگەر مەبەستی تری هەبێت بێجگە لە ڕاکردن، بەڵگە لەسەر ئەمە فەرموودەکە ڕوون و ئاشکرایە) شرح صحيح مسلم.

ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر تاعون لە شوێنێک بوو تۆ لەوێ نەبوویت مەچوو بۆ ئەو شوێنە، ئەگەر تۆ لە شوێنێک بوویت تاعونی لێ بوو دەرمەچوو لەو شوێنە، لەبەر فەرموودەی صحیح لەم بارەیەوە، مەبەست لە داخل بوون و دەرچوون بێ سەبەبە و هەڵاتنە، ئەگەر نا حەڕام نییە) الآداب الشرعية (٣/٣٦٧).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سەبارەت بەوە کەسێک لەو شارە بێت کە تاعونی لێیە مەبەستی تری هەیە یان بۆ بازرگانی لەوێ بوو تەواو بوو، وە دەیەوێت بگەڕێتەوە شاری خۆی، پێی ناڵێین: حەڕامە لەسەرت، بەڵکو پیی دەڵێین: بۆت هەیە بڕۆیتەوە) الشرح الممتع .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام