سەردێری پرسیار:ئایا دروستە باڵندە ڕاو بکەیت و بفرۆشیت؟

بەرواری دانان :2020-03-31 کۆدی پرسیار:1882

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە باڵندە ڕاو بکەیت و بفرۆشیت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن ڕاوکردن ئەم دوو حالەتانەن:

حالەتی یەکەم: ڕاوچی ڕاو دەکات بۆ ئەوەی نێچیرەکە بخوات یان بیفرۆشێت یان بکاتە هەدیە یان بدات بە هەژاران یان هەر مەبەستێکی تر کە سوودی هەبێت، ئەم ڕاوکردنە دروستە و ڕێگە پێدراوە هەموو زانایان یەک دەنگن.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمەیان گومانی تیا نییە کە دروستە ، خوای گەورە حەلالی کردووە ، هەروەها فەرموودە هاتووە ، وە هەموو زانایان یەک دەنگن) الشرح الممتع (١٥/٩٨).

حالەتی دووەم: ڕاو دەکات بۆ گاڵتە و خۆشی، واز لە گۆشتی دەهێنێت بێ ئەوەی سوود لە گۆشی وەربگرێت، ئەمەیان دوو وتەی لەسەرە:

(۱) هەندێک زانا دەلێن باش نییە.

(۲) هەندێک زانا دەلێن حەڕامە.

زانایان دەڵێن فرۆشتنی باڵندە ئەم دوو حالەتانەن:

یەکەم: باڵندەیەک گۆشتی حەڵاڵە، ئەمەیان دروستە کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت.

دووەم: باڵندەیەک گۆشتی حەڵاڵ نییە، وەک باز و باڵندەی تری وەک باز، دەڵێین:

١-ئەگەر باڵندەکە سوودی هەبێت بۆ ڕاوکردن باڵندەیەکی فێرکراو بێت بۆ ڕاوکردن، ئەمەیان دروستە کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت.

٢- ئەگەر باڵندەکە سوودی نەبێت بۆ ڕاوکردن باڵندەیەکی فێرنەکراو بێت بۆ ڕاوکردن، ئەمەیان دروست نییە کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت.

سەبارەت بەو باڵندانەی سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ جوانی یان دەنگ خۆشی، ئەمانە دروستە ڕاو بکرێن و کڕین و فرۆشتن پێی بکرێت، بەڵام باڵندەیەک گۆشتی ناخۆریت و سوودی نییە بۆ ڕاو کردن، ئەمەیان دروست نییە ڕاو بکەیت و کڕین و فرۆشتنی پێ بکەیت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، چونکە هیچ سوودێکی تێدا نییە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام