پرسیار: ئەگەر جلێک پەڵەیەکی گرت، وە بە شوشتنیش لێنەچوو ئایا دروستە لەبەری بکەی وە نوێژی پێوەبکەی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ڕەنگی خوێنی حەیز بە جل وبەرگەوە بمێنێت زیانی نییە، ئەوەی واجب و داواکراو بێت لادانی خوێنەکەیە، بەڵگە:
عن أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَتْ خَوْلَةُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ فَإِنْ لَمْ يَذْهَبِ الدَّمُ قَالَ: (يَكْفِيك الْمَاءُ، وَلا يَضُرُّكِ أَثَرُهُ) رواە أبو داود (٣٦٥)، والبیھقی (٤٠٨/٢)، وأحمد (٨٥٤٩)، بإسناد صحیح عنە.
واتە: لە ئەبو ھوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : خەولەی کچی یەسار خوا لێی ڕازی بێت گوتی: ئەی نێردراوی خوا ئەگەر بە پڕواندن و کڕاندن و شۆردن ڕەنگی خوێنەکە ھەر ماو نەڕۆیشت چار چییە؟ فەرمووی: (شۆردنەکەت بە ئاوێکی پاک بەسە، با شوێنەواری واتە: ڕەنگی خوێنەکەش نەڕوا، بەمەرجێ زاتی خوێنەکەی پێوە نەمێنێ.)
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت: (جل وبەرگ و شتی تر ئەگەر شۆردرا لە خوێنی حەیز، پاشان ئاسەواری ڕەنگی بمێنێت لەسەر جل و بەرگ یان لاشە، ئەوە زیان بە تەواوی پاک و خاوێنی و بە دروستی نوێژیش ناگەیەنێت) توضیح الأحکام (١/١٦٠).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوودی ئەم فەرموودەیە ئەگەر ڕەنگی خوێن ماوە زیانی نییە، چونکە عیبرەت بە لاچوونی خودی پیساییەکەیە، سەبارەت بە ڕەنگی زیانی نییە) فتح ذي الجلال والإكرام (١/٢٢٤).